AP ١٣٩٨ خاکەلێوە ١٧ ١٨:١٥

ڕێبەری باڵای ئێران سزای ۱۱۱۷ زیندانی بەخشی

ڕێبەری باڵای ئێران سزای ۱۱۱۷ زیندانی بەخشی

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە بۆنەی جەژنی مێعراج سزای ژمارەیەک زیندانی داشکان و سزای هەندێکیشی بە تەواوەتی بەخشی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر  لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری, ئایەتوڵڵا خامنەیی, ڕێبەری باڵای ئێران بە بۆنەی هاتنی جەژنی مێعراج و ساڵڕۆݫی کۆماری ئیسلامی ئێران (۱۲ی خاکەلێوە), پێشنیاری بەخشین و داشکان و گۆڕاندنی سزای ۱۱۱۷ زیندانییان قبووڵ کرد.

ئایەتوڵڵا ڕەیسی سەرۆکی دەسەڵاتی دادی ئێران لە نامەیەکدا بۆ ڕێبەری باڵای ئێران داوای کرد, سزای ژمارەیەک زیندانی کەم یان ببەخشرێت.
زیندانیان سزادراوی دادگەی گشتی و شۆڕش, ڕێکخراوی تەعزیراتی حکوومەتی و ڕێکخراوەی هێزی چەکدارن

News ID 25888

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha