بەرنامەی ناڤۆکی عەرەبستان جێی نیگەرانیە/ئاژانس چاوەدێری وردتر بکات

ئولی هاینۆنن بە وتنی ئەوەی کە قسەکانی بەرپرسانی سعوودی لە سەر بەرنامەی ناڤۆکی ئەو وڵاتە جێی نیگەرانیە، وتی: داوا لە ئاژانسی وزەی ناڤۆکی دەکەین وردتر چاوەدێری لە سەر چالاکی ناڤۆکی ڕیاز بکات.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-جەواد حەیران نیا-فاتمە موحەمەدی پوور: لە ڕاپۆرتێک دا لە مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا بڵاوی کردەوە، دەرکەوتووە کە دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕەوتی گواستنەوەی تەکنۆلۆژیای زۆر هەستیاری ناڤۆکی بە عەرەبستانی خێرا کردووەتەوە.

مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا لە ئەو ڕاپۆرتەدا دەڵێت کە کەسانێک بە کۆمیسیۆنی چاوەدێری ئەو مەجلیسەیان وتووە کە دۆناڵد ترامپ هەوڵی داوە بە بێ سەرەنج بە یاسا مافی و ئەمنیەتییەکان هەرچی خێراتر تەکنۆلۆژیای زۆر هەستیار و پێشکەوتووی ناڤۆکی بداتە عەرەبستان.

ئەو ڕاپۆرتە هەروەها لە شاردنەوەی دانوستانەکانی دەوڵەتی ترامپ لە گەڵ عەرەبستانی سعوودی نیگەرانیی دەربڕیوە. بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵدەرییە، لە ڕاپۆرتی ٢٥ لاپەڕەیی ئالایجا کامینگز سەرۆکی کۆمیسیۆنی چاوەدێری مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا هۆشداریی داوە کە گواستنەوەی ئەو تەکنۆلۆژیا دەتوانێت ببێتە هۆی پەرەسەندنی چەکی ناڤۆکی و ناسەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، گواستنەوەی ئەو تەکنۆلۆژیا بە بێ لە بەرچاو گرتنی پرسی ئەمنیەتی دەتوانێت هەڕەشەیەک بۆ سەر ئەمریکا بێت.

لە ڕۆژانی ڕابردووش هەواڵدەری ئەمریکی بلومبرگ ڕایگەیاند بە پێی وێنە ئاسمانییەکان، عەرەبستان خەریکی تەواو کردنی چێ کردنی یەکەم ڕاکتۆری ناڤۆکی خۆی لە باشووری ڕۆژاوایی شارۆچکەی زانست و تەکنۆلۆژیای مەلیک عەبدولعەزیر لە ڕیازە.

ئاژانسی هەواڵی بلومبرگ هەروەها ڕایگەیاند ئەو پرسە بووەتە هۆی ڕاگەیاندنی هۆشداریی سەبارەت بە مەترسییەکانی کەڵک وەرگرتنی عەرەبستان لە ئەو تەکنۆلۆژیا، بە بێ پێبەند بوون ئەو وڵاتە بە یاسا نێودەوڵەتییەکان. ئەو پرسە هەروەها بووەتە هۆی نیگەرانی کارناسانی کۆنترۆڵی چەکی ناڤۆکی؛ چونکوو عەرەبستانی سعوودی هێطش یاسا ئەو نیودەوڵەتیانە کە وڵاتانی تری ناڤۆکی پەیڕەوی دەکەن، واژۆی نەکردووە.

لە هەمان پێوەندیدا هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لە گەڵ ئۆلی هاینۆن جێگر و سەرۆکی پێشووی جاوەدێرانی چەک و ناڤۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی و مامۆستای زانکۆی هاروارد ئەنجام داوە کە لە درێژەدا هاتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی بڵاو بوو لە لایەن دیمۆکراتەکانی مەجلیسی نوێنەران، بەرپرسانی بالای دەوڵەتی ترامپ لە گەڵاڵەیەک بۆ چێ کردنی دەیان بنکەی ناڤۆکی لە عەرەبستانی سعوودی پەڵپشتیان کرد، سەرەڕای هەبوونی هۆشدارییگەلێک لە سەر ئەوەی کە ئەو کارە دەتوانێت نیگەرانیی ئەخلاقی بهێنێتە ئاراوە و یاساکانی فیدراڵ پێشێل بکات. کامە گرووپ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تێدەکۆشن ئەو تەکنۆلۆژیا هەستیارە بە عەرەبستانی سعوودی بفرۆشن؟

لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین چەندین وڵات هەن کە خاوەن گەڵاڵەگەلێک بۆ کەڵک وەرگرتن لە وزەی ناڤۆکی وەکوو یەکێک لە سەرچاوە گرینگەکان بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵ بەرز بوونەوەی کەڵک وەرگرتن لە کارەبا و پێداویستییەکانی ئاوی شیرینن. ئێران، تورکیا، ئیمارات و میسر  ئەو ڕەوتە بە بەرنامەی تایبەتەوە درێژە دەدەن.

بەشداری لە ئەو گۆڕانکارییە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بۆ پیشەی ناڤۆکی سەیرە. پێشکەشەرانی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دوور لە ئەو ڕێسا هەڵکەوتە نین.

دیمۆکراتەکان نیگەرانیگەلێک بەیان دەکەن سەبارەت بە ئەوەی کە دەوڵەتی ترامپ هەوڵ دەدات ڕژێمی عەرەبستانی سعوودی دەستی بگاتە تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی هەستیاری ویلایەتە یەکگرتووەکان؛ تەکنۆلۆژیایەک کە ئیزن دەداتە عەرەبستان چەکی ناڤۆکی بەرهەم بهێنێت کە ئەو گرینگە دەبێتە هۆی پەرەسەندنی چەکی ناڤۆکی لە سەرتانسەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی ناسەقانگیر. ڕای ئێوە لەم پێوەندییەدا چییە؟

وزەی ناڤۆکی لە راستیدا تەکنۆلۆژیایە بە کەڵک وەرگرنی دوو لایەنەیە کە هەم دەتوانێت ببێتە هۆی یارمەتی بە ئامانجەکانی گەشەی نەتەوەکان هەم دتوانێت لایەنگەلێک لەوانە پیتاندنی ئۆرانیۆم و بەرهەم هێنانەی سووتەمەنی، تەکنۆلۆژیاگەلێکن کە توانای ئەوەیان هەیە کە لە ماوەیەکی کورتدا ئۆرانیۆمی پیتێندراو و پلۆتۆنیۆم بۆ چەکە ناڤۆکییەکان بەرهەم بهێنن.

دەوڵەتگەلێک کە خاوەن ئاوەها تواناگەلێکن، وڵاتانێکن کە لە سەروبەندی ناڤۆکی بوونەوەن کە دەتوانن ئامانجە ناڤۆکییەکانی خۆیان بگۆڕن و چەکی ناڤۆکی بەرهەم بهێنن، کاتێک ئەوان نیگەرانییە ئەمنییەتیەکانی خۆیان دەبینن و بۆ بەربەرەکانێ لە گەڵیان پیویستیان بە چەک هەیە.

ئەمڕۆکە هیچ هۆکارێکی ئابووری و تەکنیکی بۆ وڵاتێکی ناڤۆکی کە تازە دەستی بە کار کردووە بۆ دەستپێکی ڕەوتی پیتاندنی ئۆرانیۆم یا بەرهەم هێنانەوەی بوونی نییە چونکوو لە ساڵانی داهاتوو لە بازاڕی جیهانی کە بە باشی کار دەکات، کەم بوونی خزمەتگوزاری سووتەمەنی ناڤۆکی بوونی نابێت. هەر بۆیە کە ئێمە ئەبێ پاڵپشتی بکەین لە سیاسەتی نەپیتاندنی ئۆرانیۆم کە پرسی ئەمنیەتی زۆری لە گەڵ خۆی هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

ئایا ئێوە بیر دەکەنەوە کە دەوڵەتی ترامپ ئیزن دەداتە عەرەبستانی سعوودی ڕەوتی پیتاندنی ئۆرانیۆم بە تەنیایی ئەنجام بدات؟

بە ڕای من ئەو پرسە لە ڕێککەوتنی دوو لایەنە دێتە ئاراوە. ڕێککەوتنێک کە بریتی دەبێت لە سنوورەکان بۆ پیتاندنی ئۆرانیۆم و بەرهەم هێنانەوەی.

ئەو ڕاپۆرتە پاگەندە دەکات کەسانێک کە لە ئەو گەڵاڵە بەشدارن دەیانەوێت خۆیان پیتاندنەکە ئەنجام بدەن و بە ئەگەری زۆرەوە ئەو پرسە یاسای وزەی ناڤۆکی پێشێل دەکات، یاسای فیدراڵێک کە پێش مەرجگەلێک بە هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی ناڤۆکی لە گەڵ وڵاتێکی تر دەسەپینێت و پێویستی بە پەسەند کردنی کۆنگرە هەیە. ئاکامی پێکدادانی کۆنگرە و سەرۆک کۆمار ترامپ لەم بارەوە چی دەبێت؟

ئەو کێشە لە بەیانییەی بەرپرسانی عەرەبستانەوە سەرچاوە دەگرێت کەسانێک کە وتوویانە ئێران دەستی دەخات، ئێمەش دەستی دەخەین لەوانە پیتاندنی ئۆرانیۆم. پرسیار ئەوەیە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەتوانێت گوشار بخاتە سەر عەرەبستان هەر بۆ ڕێککەوتنی هاوکاری ناڤۆکی دوو لایەنە ڕێک وەکوو ڕیککەوتن لە گەڵ ئیمارات کە تێیدا ئیمارات لە پیتاندنی ئۆرانیۆم قەدەغە دەکرێت.

دانوستان پێچراو دەبێت بە پێی ئەو ڕاستییە کە ئەو زلهێزە ناڤۆکییەکانی تر ڕووسیا، کۆماری کۆریا یا چین ئاوە دەستەبەر کردنگەلێکیان پێویست نییە.

لە مانگی مەی ٢٠١٨، ترامپ بە شێوەی تاک لایەنە ئەمریکای لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران بردە دەرەوە. هۆکاری ترامپ بۆ چوونە دەرەوە، پەرەنەسەندنی چەکی ناڤۆکی بوو. بەڵام گواستنەوەی تەکنۆلۆژیای ناڤۆکی هەستیاری ئەمریکا بە عەرەبستان ئیزنی بەرهەم هێنانی چەکی ناڤۆکی دەداتە ڕیاز و ئەو پرسە گرینگە هۆی پەرە سەندنی چەکی ناڤۆکی لە سەرتانسەری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە کە ئێستا ناسەقانگیرە. چلۆن دەتوانن ئەو دژایەتییە شرۆڤە بکەن؟

لێرە هیچ دوو فاقەییەک بوونی نییە. من نەمدیوە هیچ بەرپرسێکی فەرمی ئەمریکا بە شێوەی فەرمی ڕایبگەیێنێت کە عەرەبستان ئەبێ بەرنامەی پیتاندنی ئۆرانیۆن یا بەرهەم هێنانەوە هەبێت. بەم حاڵەوە، ئەو ڕێککەوتنگەلە ئەبێ ببێتە ڕێککەوتنێکی یاسایی لە نێوان ئەمریکا و عەرەبستان.

News Code 25885

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =