AP ١٣٩٨ خاکەلێوە ١٢ ٢٠:٢٧

ئاکپارتی تا ئێستا لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا پێشەنگە

ئاکپارتی تا ئێستا لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا پێشەنگە

بەرایی سەرەتایی هەڵبژاردنەکانی شارەوانی و ئەنجومەنگەلی شاریی تورکیا ئاماژە بەوە دەدەن کە حزبی داد و گەشە پێشەنگی ئەو هەڵبژاردنانەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەڕەنسا، بەرایی سەرەتایی هەڵبژاردنەکانی شارەوانی و ئەنجومەنگەلی شاریی تورکیا ئاماژە بەوە دەدەن کە حزبی داد و گەشە بە مسۆگەر کردنی زیاتر لە سەدا ٤٦ی دەنگەکان، پێشەنگی ئەو هەڵبژاردنانەیە.

ئەو بەراییانە لە ١٦ گەورەشار و ٢٥ شاری دیکەی تورکیا بە دەست هاتووە و بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان لە تورکیا پارتی کۆماری گەل تا ئێستا پلەی دووهەمی دەنگەکان واتە لە سەدا ٣١ی ئەو دەنگانەی بە خۆ تەرخان داوە.

ئەو حزبە لە ٢٠ گەورەشاردا پێشەنگی هەڵبژاردنەکانە.

لە لایەکی دیکەوە، کۆتلەی جەماوەری کە هاوپەیمانییەکی پێکهاتوو لە ئاکپارتی و پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرەستە لەو هەڵبژاردنانە سەرجەم لە سەدا ٥٢.٣١ی دەنگەکانی مسۆگەر کردووە.

پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ئەنجامی بەراییەکان ڕاگەیێندرێت.

News ID 25839

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha