بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە یەنی شەفەق، ئەرکانی فەرماندەیی هێزی چەکداری تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا لە هێرشی خۆمپارەیی بۆ سەر بنکەکانی سوپای تورکیا لە لە ناوچەی مەلەکییە لە نێوان ئەعزاز و عەفرین هەواڵی دا کە لەو هێرشەدا سەربازێکی تورک کوژرا و سەربازێکی دیکەش بریندار بوو.
بە گوێرەی ئەو ڕاگەێیندراوە، خۆمپارەکان لە ناوچەگەلی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) و هێزەکانی سووریای دیموکراتیکەوە هاویشتراون و ناوچەی نێوان ئۆپەراسیۆنی چڵی زەیتوون و قەڵغانی فوراتی سوپای تورکیا لە باکووری سووریایان کردۆتە ئامانج.
پاش ئەو هێرشە، تۆپخانەی تورکیا بە ناسینی شوێنی تەقەی خۆمپارەیی بۆ سەر هێزەکانی، ناوچەکەی تۆپباران کردووە.
بۆچوونی ئێوە