ترسی واشنتۆن و تێلاڤیڤ لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی باکووری سووریا

هەنگاوی هێزی بەرخۆدانی سووریا بۆ دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی باکووری سووریا، شەپۆلێکی ترس و نیگەرانیی لە ئۆردووگای ئەمریکا و زایۆنیزم بە دواوە بووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – ڕامین حسێن ئابادیان: ناوەیەکە بەرەی باکووری سووریا بۆتە شوێنی ڕووداو و گۆڕانکاریگەلی جۆراوجۆری وەک ئامادەبوونی هێزی بەرەی بەرخۆدان سووری بۆ دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی ئەو میحوەرە یان جموجۆڵی گومان لێکراوی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەوێ.

لە ئێستادا زیاتر لە سەدا ٩٥ی ڕووبەری خاکی سووریا کەوتۆتە دەستی هێزەکانی بەرخۆدانی سووریا و ئەوە مێحوری باکوورە کە بۆتە دوا سەنگەری تیرۆریستانی تەکفیری لە سووریا؛ میحوەرێک هیزەکانی بەرخۆدان دەیانەوێ لە بندەستی تیرۆریستانی تەکفیری ئازادی بکەن و بەوجۆرە دواین هێرش دەکرێتە سەر لەشی تەکفیرییەکان. ئەو گۆڕانکاریانە لە کاتێکدایە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان و ڕژیمی زایۆنی یەگجار لە ڕووداوەکانی میحوەری باکووری نیگەرانن، چونکە دەزانن زاڵ‌بوونی بەرخۆدان بە سەر ئەو میحوەرە، دەسەڵاتی ئەو بەرەیە دوو هێندە دەکات.

هەر لەو پەیوەندییە، یەکەی مووشەکی و تۆپخانەیی سوپای سووریا ماوەیەک لەوە پێش بە شێوەی بەردەوام خەریکی کردنە ئامانجی مۆڵگەکانی سەر بە گرووپی تیرۆریستیی "بەرەی موسرە" لە هاوێری شاری "سەراقب"، گوند و شارۆچکەکانی "خوین، سەکیک، سەرجە، ئۆمە ڕەجیم، تەمانەعە، ئۆمە خەلاخیل، لوبەیدە و تەح" لە باشوور و باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای ئەدلەبە و تا ئێستا زیاتر لە دەیان کەس لەو تیرۆریستانە و لەوان چەندین سەرکردەی لێ کوشتون. هەروەها ژمارێکی زۆری هوماری چەک و چۆڵ، بنکە و ئۆتۆمبیلی سەربازیی تیرۆریستان لەو هێرشانەدا لەو ناو براون.

هاوکات لە گەڵ هێرشەکانی سوپا لە دژی مۆڵگەکانی تیرۆریستان لە میحوەرە جۆراوجۆرەکانی ئەدلەب، دەیان کەس لە تیرۆریستانی بەرەی نوسرە بە مەبەستی پەرەدان بە پێگەی خۆیان لە ناوچە و ناسەقامگیرکردنی هێڵی شەمەندەفەری "دیمەشق – حەلەب"، هێرشێکی بەربڵاویان لە دژی وێستگەگەلی بەرگریی هێزی سووریا لە هاتبگەی شاروچکەی خوین دەست پێکردووە. لە بەرامبەردا بنکە و هومارەکانی گرووپگەلی تیرۆریستی "جەیشولعەز و حزبی تورکستانی" لە هاوێری لەتمانە لە باکووری پارێزگای حەما کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکی و تۆپخانەیی و ئاسمانیی سوپای سووریا و لە چەند مانگی ڕابردوودا زیان و زەبرێکی قورسیان بەر کەوتووە.

هەنگاوی هێزی بەرخۆدانی سووریا بۆ دەسپێکی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی باکووری سووریا، شەپۆلێکی ترس و نیگەرانیی لە ئۆردووگای ئەمریکا و زایۆنیم بە دواوە بووە. بە پێی دەرکەوتەکان، بەرپرسانی ئەمریکی چاویان بڕیوەتە ئامادەبوونی بەرتەسک و لە هەمانکات کارا و کاریگەر لە خاکی سووریا و بۆ وەدی هێنانی ئەو ئامانجە، پلانێکیان مەبەستە و بۆ دابەزاندنی پلان دادەڕێژن.

ئەمریکییەکان هەر لەو پێناوە حیسابێکی تایبەتیان لە سەر هێزەکانی سووریا دیموکراتیک و ناوچەگەلی باکووری سووریا کە شوێنی سەقامگیریانە، کردۆتەوە. ڕاست بەو هۆیەیە کە لەم دواییە قسە و ناسێکی زۆر سەبارەت بە ئامادەیی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ کردنەوەی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا ورووژاوە و تەنانەت دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکاش ئەو پلانە پشت‌ڕاست کردووە.

بۆ وێنە "جەیمز جێفری" نوێنەری ئەمریکا لە کاروباری سووریا لە میانەی وتاردانی لە کۆنفڕانسی ئەمنیی مۆنیخ بە ئاماژە بە جموجۆڵی نوێی واشنتۆن لە باکووری سووریا، وتی: ئێمە نامانەوێ بەشار ئەسەد کۆنتڕۆڵی ناوچەگەلی باکووری و باکووری رۆژهەڵاتی سووریا بە دەستەوە بگرێت". ناوبروا لە درێژەدا ئیدعایشی کرد: "سوپای سووریا توانای جێگرکردنی ئاشتی و سەقامگیریی لە میحوەری باکووری نییە و ئێمە ئەو کارە ئەنجام دەدەین".

لێدوانەکانی ئەو بەرپرسە ئەمریکییە نیشا دەدا کە پرسی کردنەوەی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا لە لایەن واشنتۆن تەواو جیدییە و ویلایەتە یەکگرتووەکان دەیەوێ بە شێوەی پراتیگی ئەو پلانەی جێبەجێ بکات، هەتا بەو شێوەیە هاوکاتی پاراستنی ئامادەبوونی سەربازیی لە سووریا بە شێوەی بەرتەسک و کارا، لە دوا کارتی بردنەوەی خۆی لەو وڵاتە واتە هێزەکانی کوردی سووریای دیموکراتیک بە باشی کەڵک ببات؛ ئەو هێزانەی کە بەردەوام لەم ساڵانەدا لە لایەن واشنتۆنەوە پاڵپشتیان لێ کراوە و یارمەتیی ماڵی و چەک و چۆڵێکی زۆریان وەرگرتووە.

یەکێک لە ئامانجەکانی ئەمریکا، نیگەرانیی لە ڕادەبەدەریان لە دەسپێکی بەمزووانەی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی پارێزگای ئەدلەب لە باکووری سووریا لە بندەستی تیرۆریستانی تەکفیریی "بەرەی نوسرە"یە. لە ئێستادا پارێزگای ئەدلەب بۆتە دوایین وێستگەی شەڕ لە دژی تیرۆریزم لە سووریا.

شەڕی بەمزووانە لە دژی تیرۆریستانی تەکفیریی بەرەی نوسرە لە ئەدلەب بە "شەڕی گەورە" ناوی لێ دەبرێت، چونکە کۆنتڕۆڵی ئەو پارێزگایە لە لایەن هێزەکانی بەرخۆدانی سووریا بە واتای کۆتایی تیرۆریزمی تەکفیری لە خاکی سووریایە. فەیسەل میقداد جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا لەم دواییەدا لە وتووێژێکدا بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئەدلەب بەشی دانەبڕاوەی خاکی سووریایە، وتبووی" ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی ئەدلەب بەزوویی دەست پێدەکات و ئەوە هێزەکانی بەرخۆدانی سووریان کە دواجار کۆنتڕۆڵی ئەوێ دەگرنە دەست".

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریاش لەوبارەیە ڕایگەیاندووە: "ئەوی ئەمڕۆ لە هەروهەنگامەی بەر لە ئۆپەراسیۆنی ئەدەلەبدا دەیبینین، بەو هۆیەیە کە ئەو ئۆپەراسیۆنە بە ئەمریکییەکان و هاوپەیمانانی جارەنووس‌سازە. دیارە سەرکەوتنی بەرخۆدان بۆتە هۆی شکستی پیلانەکانی ئەمریکا و گەڕانەوەی ئەدلەب بۆ باوەشی سووریا مەترسییەکە لە بەردەم پلانەکانی ئەو وڵاتە لەو ناوچەیە".

ئاستی نیگەرانیی ئەمریکییەکان لە ئۆپەراسیۆنی بەمزووانەی ئەدلەب بە ڕادەیەکە کە تەنانەت هەندێ لە راپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان بە شێوەی نهێنی و بە ڕووهەڵمالراوی سەبارەت بە هەر جۆرە هەڵمەتێکی سەربازی لە ئەدلەب، هوشداری بە سەرکردەکانی ڕووسیا و تورکیا داوە؛ هوشدارگەلێک کە بەرپرسانی ڕووسی بە هەندیان وەرنەگرتووە.

لە ڕاستیدا، ویلایەتە یەکگرتووەکان بە باشی دەزانێت کە واشنتۆن لە ئەگەری کۆنتڕۆڵی هێزەکانی بەرخۆدانی سووریا بە سەر پارێزگای ئەدلەب، دەبێتە دۆڕاوی گەورەی شەڕی ٨ ساڵەی سووریا و دوا هیواکانی بۆ بە دەست هێنانی تۆزە سەرکەوتنێک لەو شەڕەش بە فیرۆ دەدرێت. هەر بۆیە ئەمریکییەکان دەیانەوێ بە کردنەوەی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا بە تەواوەتی بە سەر ئەدلەب و جموجۆڵی سەربازیی ئەوێدا زاڵ بن، تا لە ئەگەری پێویستیدا چەق بخەنە ناو هەر جۆرە ئۆپەراسیۆنێک لە دژی تەکفیرییەکانی بەرەی نوسرە و پێشگری بکەن لە کۆنتڕۆڵ کرانی ئەدلەب لە لایەن هێزەکانی بەرخۆدانی سووریا.

لە لایەکی دیکەوە، جموجۆڵی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە باکووری سووریا نیشاندەری ئەوەیە کە بەرپرسانی ئەو وڵاتە بە هیچ جۆرێک لە ڕەوتی ئێستای دانوستانەکانی ئاستانە سەبارەت بە سووریا ڕازی نییە. دانوستانەکانی ئاستانەی کازاخستان سەبارەت بە سووریا لە رێبەندانی ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی (٢٠١٦ی زایینی) و بە پێشنیاری کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕووسیا و هاوڕێی تورکیا دەستی پێکرد و تا ئێستا ١١ خولی بەڕێوە چووە.

هەڵبەت لایەنەکانی ئەو دانوستانە تا ئێستا بۆ پێوشوێن گرتنی دەرئەنجامی زنجیرە دانوستانەکانی ئاستانە و چاوەدێری بە سەر ڕەوتی جێبەجێ کردنی، چەند دانیشتنیان لە تاران، ئەنقەرە و سووچی بەڕێوە بردووە. لەمناوە ئەگەرچی ڕووسیا گەلی جار داوای لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کردووە کە لە ڕەوتی ئاستانەدا بەشدار بێت، بەڵام بەرپرسانی ئەو وڵاتە هیچکات ئەو داخوازییەی ڕووسیایان قبووڵ نەکرد و بەوجۆرە بە ئاشکرا نیشانیان دا کە ئەمریکا دانوستانەکانی ئاستانە و ڕەوتەکەی بەدڵ نییە.

زنجیرە دانوستانەکانی ئاستانە سەبارەت بە سووریا لە ماوەی ٢ ساڵی ڕابردوو، دەسکەوتگەلێکیشی بۆ ئارام کردنەوەی زیاتری دۆخی ئێستای سووریا بە دواوە بووە. گرینگترینی ئەو دەسکەوتانە، ڕێککەوتن لە سەر پێکهێنانی ناوچەی دوور لە شەڕ لە سووریا بووە کە ڕۆڵێکی گرینگی لە کەمکردنەوەی ناکۆکییەکان لە زۆربەی ناوچەکانی ئەو وڵاتەدا گێراوە.

ڕێککەوتن سەبارەت بە دابەشکردنی گرووپگەلی تیرۆریستی لە هێزە ملیشیاکان و گرووپگەلی چەکدار لە دەسکەوتەکانی دیکەی ئەو زنجیرە دانوستانانە بووە کە بە تەواوی پووچەل کەرەوەی هەوڵی دزێوانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بووە. هۆی سەرەکیی ئەو بابەتەش ئەوەیە کە ئەمریکییەکان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو هیچکات ملیان نەداوە کە بۆ ئامادە کردنی لیستێک لە گرووپگەلی تیرۆریستی و میلیشیایی لە سووریا لە پێناو کەمکردنەوەی ئاستی ناکۆکییەکانی ئەو وڵاتە هاوکاری بکەن.

News Code 25825

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =