AP ١٣٩٨ خاکەلێوە ٨ ١١:٥١

گۆڕانکارییەکانی سووریا؛

هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دەڤەری حەڵەب/تێکشکانی چەند مووشەکی ئیسرائیلی

هێرشی ئاسمانی بۆ سەر دەڤەری حەڵەب/تێکشکانی چەند مووشەکی ئیسرائیلی

سەرچاوەیەکی هەواڵی لە بیستنی دەنگی چەند تەقینەوە لە دەڤەری فڕۆکەخانەی حەڵەب هەواڵ دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، دەنگی چەند تەقینەوە لە دەڤەری فڕۆکەخانەی حەڵەب بیستراوە.

بەم پێیە ئەو دەنگە بە هۆی هێرشی ئاسمانی شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دەڤەری حەڵەب بووە.

بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە سەربازییەکان ئەو هێرشە لە لایەن ئیسرائیلەوە بووە.

دوابەدوای ئەو هێرشە سیستەمی ئاسمانی سووریا لە گەڵ هێرشەکە بەرانبەری کردووە و چەند مووشەکی تێکشکاند. بە پێی ڕاگەیاندنی سەرچاوە سەربازییەکان سیستەمی ئاسمانی توانی چەند مووشەکی ئیسرائیلی بکاتە ئامانج.

تەلەڤیڤزیۆنی سووریا ڕایگەیاند بە هۆی ئەو ڕووداوەوە کارەبای ئەو شارە بچڕاوە.

News ID 25795

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha