ڕۆحانی: پەیوەندی ئێران و عێراق بۆ دژایەتی هیچ وڵاتێکی تر نییە

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە ستراتێژیک بوونی پەیوەندی نێوان ئێران و عێراق جەختی کرد تۆکمەبوونەوەی پەیوەندی تاران و بەغدا لە بەرژەوەندی هەر دوولایەنە و دژی هیچ وڵاتێکی ناوچەکە نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران دوێنێ شەو لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پیرۆزبایی ساڵی نوێ لێکرد.

ڕۆحانی جەختی کرد کر لایەنی ئێرانی ئامادەیە خێرا ڕێککەوتنەکانی ئەم دواییەی سەفەری وەفدی ئێران بۆ بەغدا جێبەجێ بکات کە هەر ئەوە پەیوەندی نێوان دوو وڵات زۆر بەرفراونتر لە رابردوو دەکات.

 سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە بارینی باران لە ڕۆژانی رابردوو لە ناوچەکە و هەڵدانی ئاوی ئەروەند ڕوود جەختی کرد دەبێ بە زووترین کات ئەم رووبارە کە لە نێوان دوو وڵاتی ئێران و عێراقدایە خاوێن بکرێتەوە تاکوو خەسار بە خەڵکی ئەو دەڤەرە نەگات.

هەروەها  لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا حەسەن ڕۆحانی جەختی کردە سەر زەروورەتی هاوکاری هەموو وڵاتانی گرینگی ناوچەکە بۆ هێنانەدی پاوەجێی و ئاسایشی زیاتر و وتی: سەقامگیری ناچەسپێت مەگین هەموو وڵاتانی ناوچەکە پێکەوە یەکگرتوو بن و هاوکاری یەکتر بکەن بۆ چارەسەریی کێشەکان.

 لەبارەی بڕیاری ئەمریکاوە بۆ بە فەرمی ناساندنی دەسەڵاتی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی گوڵان، سەرۆک کۆماری ئێران زیادی کرد: زیادە خوازییەکانی ڕژێمی زایۆنی و بڕیارە هەڵەکانی واشنتۆن ، هاوکاری و پێکەوە بوونی وڵاتانی ئەم ناوچە بە پێویست تر دەکات.

ڕۆحانی حادل عەبدولمەهدی بانگهێشت کرد سەردانی تاران بکات لە داهاتوویەکی نزیکدا.

لای خۆیەوە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق هاوخەمی گەل و دەوڵەتی عێراقی بۆ ڕووداوی هاتنی لافاو لە ئێران و کوژرانی ژمارەیەک لە خەڵکی بە ڕۆحانی ڕاگەیاند و جەختی کرد: پەیوەندی ئێران و عێراق روو لە پەرەسەندنە و لە داهاتووشدا زیاتر تۆکمە دەبێتەوە.

News Code 25785

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =