ترامپ دەسەڵاتی ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی گوڵانی بە فەرمی ناسی

دۆناڵد ترامپ بە واژۆکردنی فەرمانێک سەروەریی ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی گوڵانی بە فەرمی ناسی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە واژۆکردنی فەرمانێک پاگەندەی سەروەریی ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی گوڵانی بە فەرمی ناسی،

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاش دیدار لە گەڵ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی بە واژۆکردنی بەڵگەیەک داگیرکاریی ڕژیمی زایۆنی بە سەر بەرزاییەکانی گوڵانی بە فەرمی ناسی.

ترامپ لە کاتی واژۆی ئەو فەرمانە وتی: هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی ئاشتی دەبێ دەستەبەرکەری بەرگریی ئیسرائیل لە خۆی هەمبەر بە سووریا، ئێران و هەڕەشەکانی دیکە بێت.

شایانی باسە، ماوەیەک لەوە پێش دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە کاتی ئەوە گەیشتووە سەروەریی ئیسرائیل بە سەر بەرزاییەکانی گوڵان بە فەرمی بناسرێت.

ئەو بڕیارەی ئەمریکا کاردانەوەیەکی زۆری لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە دواوە بووە.

بەرزاییەکانی گوڵانی داگیرکراو بەشێکە لە پارێزگای قەنیترەی سووریا کە ڕژیمی زایۆنی ساڵی ١٩٦٧ و لە میانەی شەڕی ٦ رۆژەدا داگیری کرد و لە ساڵی ١٩٨٢ وەک بەشێک لە سەرزەوینی خۆی ڕایگەیاند.

ئەوە لە کاتێکدایە کە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ئیدعای ڕژیمی زایۆنی ڕەت دەکەنەوە و بەردەوام لە بڕیارنامەگەلی خۆیاندا گوڵان وەک بەشێک لە خاکی سووریا دەیهێننە ئەژمار و وەک ناوچەیەکی داگیرکراو ناوی لێ دەبەن.

News Code 25770

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 6 =