بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە هۆی هەستانی لافاو لە ناوەندی ئێران بە تایبەتی لەشاری شیراز تا ئێستا زیاتر لە ۱۹ کەس گیانیان لەدەستداوە و ۱۰۹ کەس بریندار بوونە.
پۆلیسی رێگا و بانی ئێران لە داخرانی ۲۲ ڕێگای سەرەکی پەیوەندی نێوان شارەکان بە هۆی بارانی بەفر و بۆران هەواڵی داوە.
سەرۆکی هێزی فریاکەوتنی پارێزگای فارس ڕایگەیاند تا ئێستا 109 کەس بریندار بوونە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون و 19 تەرمیش دۆزراوەتەوە کە بە هۆی لافاو گیانیان لەدەستداوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە سەدان ئۆتۆمبێل سەر ئاو کەوتن و خەسار یان بەرکەوت.
ڕێکخراوەی کەش ناسی ئێران هۆشداریی داوە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا شەپۆلی باران بارین زۆربەی ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای ئێران دا دەگرێت.
بۆچوونی ئێوە