بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رای الیوم لە دەقێکدا بە ئاماژە بە هێرشە مووشەکییەکان بەرەو تێلاڤیڤ و دوابەدوای هێرشی ئاسمانی ڕزێمی زایۆنی بۆ سەر غەزە هێناویە: بۆ ئێمە دژوارە کە گێڕانەوەی ئیسرائیلییەکان لە سەر ئەوەی کە مووشەکە هاوێژراوەکان بەرەو تێلاڤیڤ کە گوایە هەڵە بووە قبووڵ بکەین. بۆچی ئەبێ ئێستا ڕوو بدات؟
ئەو مێدیا دەنووسێت: هاویشتنی ئەو مووشەکانە چ بە هەڵە یا بە ئەنقەست ڕووی دابێت، ئامانج گەلێکی پێکا و پەیامی زۆر گرینگی بۆ ئیسرائیلییەکان و بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمە نارد کە بریتی بوون لە:
یەکەم، شکستی گومەزی ئاسنین لە بەرانبەر دوو مووشەکی هاوێژراو و سەرکەوتنیان بۆ گەیشتن بە تێلاڤیڤ. ئیسرائیل دانی پێدا ناوە کە ئەو مووشەکانە لە شوێنی چۆڵی داوە و خەساری گیانی و مادی نەبووە و ئەمەش بە ئەو واتایەیە کە سیستەمی بەربەرەکانێی ئیسرائیل ڕوو لە لەناوچوونە.
دووهەم، دەنگی زەنگی مەترسی لە تێلاڤیڤ و کردنەوەی پەناگەکان و دروست کردنی حاڵەتی ترس بۆ یەکەم جار لە کاتی شەڕ ٢٠١٤ی غەزەوە.
سێهەم، راستە کە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل لە بەرانبەردا هێڕشیان کردە سەر غەزە و ١٠٠ شوێنیان کردە ئامانج بەڵام تەواوی ئەو ناوەندانە چۆڵ بوون و بەس ٤ کەس بریندار بوون و مانای ئەوەی هەیە کە نتانیاهۆ لە قەیرانی ترین دۆخ ترسی هەیە و نیگەرانە کە مووشەکی وردتر بهاوێژرێت.
Your Comment