بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بەبۆنەی سی و یەکەمین ساڵوەگەڕی کیمیابارانی هەڵەبجە لەلایەن ڕەژیمی بەعس لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لەو پەیامەدا زەریف نووسیوەیەتی: کیمیابارانی هەڵەبجە و سەردەشت لەبیرمان ناچێت.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامەکەیدا ئاماژەی داوە: لەسەرەتادا وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕوودانی هێرشەکەیان ڕەت کردەوە پاشان ئێرانیان تۆمەتبار کرد. کاتێکیش کە ئاشکرا بوو کە هاوپەیمانی خۆیان بەچەکی کیمیایی ئەوان هێرشی کردووە بێدەنگ بوون.
ئەوەشی وتوە: ڕەنگە وڵاتانی ڕۆژئاوایی ڕووداوی تاڵی هەڵەبجە و سەردەشت لەبیر بکەن بەڵام ئێمە و برا کوردەکانمان لەبیرمان ناچێت.
بۆچوونی ئێوە