بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەرکردنی بەیانییەیەک جەختی کرد: جەنایەتی کۆمەڵکوژی لە هەڵەبجە ڕۆژێکی ڕەشی تری لە کارنامەی جەنایەتەکانی ڕژێمی بەعسی سەدام تۆمار کرد.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد: ئێمە لە ڕۆژی هەڵەبجە یاد دەکەین چونکوو ئەو دەردانە هەرگیز لە بیری ئێمە ناسڕێنەوە. ڕژێمی دیکتاتۆری سەدام بڕیاری دا بە گازی کیمیایی ژەهراوی دەست بداتە کۆمەڵکوژییەوە لە شآری هەڵەبجە و ئەو پرسەش برینی ڕووخێنەری لێکەوتەوە.
عەبدولمەهدی جەختی کرد: هەڵەبجە نمانەی فیداکاری و بەڵگەیەکە بۆ وەحشیگەری دیکتاتۆری سەدام. بۆ بنەماڵەی شەهیدانی هەڵەبجە داوای سەبر لە خودای گەورە دەکەین و سەرەخۆشی لە نەتەوەی کورد دەکەین.
شیاوی باسە کە سی و یەک ساڵ پێش سوپای سەدام بە بۆمب هاوێژی فەڕەنسەوی و بۆمبی کیمیایی بەرهەمی ئەڵمانیا ڕۆژی ٢٥ ی ڕەشەممە(١٦ مارسی ١٩٨٨)، پێنج کاتژمێر شاری هەڵەبجە لە پارێزگای سلێمانیی بوردمان کرد.
Your Comment