بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە کەناڵی منار، حزبوڵڵای لوبنان جەنایەتی تۆقێنەر دژی نوێژخوێنەکان لە نیۆزیلەند کە بووە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەکی زۆر لە نوێژخوێنەکان ئیدانە کرد.
حزبوڵڵا داوای لە بەرپرسانی نیۆزیلەند کرد کە داڕێژەران و هۆکارەکانی ئەو کارە تیرۆریستییە شوێن گیری بکات و کاری پێویست بۆ دووپات نەبوونەوەی ئەو کارە بکەن.
لە بەیانییەی حزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بە توندڕەوی دژی موسڵمانان و بیانییەکان و سیاسەتی ڕقاوی کە ئەمریکا لە جیهان لە جیاتی بایەخ بە ئایینییەکان و گفتوگۆ و قبووڵ کردنی ئەوی تر، پەرەی پێ دەدات، هۆشداریی دراوە.
حزبوڵڵای لوبنان هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆیی بە بنەماڵەی قوربانیان و بریندار ڕاگەیاند و بۆ تەندروستی بریندار بووان هیوای خواست.
Your Comment