کوردستان ئەمنترین پارێزگای ئێران/ئامادەی میوانداری لە موسافرە نەورۆزییەکانین

جێگری سیاسی، ئەمنیەتی و کۆمەڵایەتی پارێزگاری کوردستان وتی: بە پێی خزمەتوگزاریەک کە دامودەزگا ئەمنیەتی، سەربازی و ئینتزامییەکان لە پارێزگا ئەنجامیان داوە، ئەمڕۆ کوردستان یەکێک لە ئەمنترین پارێزگاکانی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن خوش ئێقباڵ پێش نیوەڕۆی پێنجشەممە لە مانۆڕی دەستپێکی بەرنامەی نەورۆزی ساڵی ٩٨ لە پارێزگای کوردستان، وتی: ئێران ئەمڕ ئەمنترین وڵاتی ناوچەکە دێتە ئەژمار و کوردستانیش سەرەڕای ئەوەی کە پارێزگایەکی سنوورییە بەڵام یەکێک لە ئەمنترین پارێزگاکانی ئێرانە.

ناوبراو ئاماژەی دایە سەر بەرنامەکانی لێژنەی ئاسانکاری سەفەرە نەورۆزییەکانی پارێزگای کوردستان و وتی: بە پێی بەرنامەڕێزییە ئەنجام دراوەکان هیوادارین هاووڵاتیان و موسافرە نەورۆزییەکان کاتێکی خۆش لە ئەو پارێزگای بە سەر بەرن.

شیاوی باسە مانۆڕی دەستپێکی گەڵاڵەی نەورۆزی ساڵی ٩٨ لە پارێزگای کوردستان بە ئامادە بوونی تەواوی هێزەکانی پۆلیسی ڕێگاوبان و هاتوچۆ، خزمەتگوزاری، ڕێگاوبان و گواستنەوە، فریاکەوتن، مانگی سوور، میراتی فەرهەنگی، شارەوانی و فریاکەوتنی ئۆتۆمبیل لە ئاستی پارێزگا لە ٢٥ ی ڕەشەممە تا ١٧ خاکەلێوەی ساڵی ٩٨ بەڕێوە دەچێت.

News Code 25624

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =