بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام عەلی شیرازی نوێنەری وەلی فەقێ لە هێزی قودسی سوپا بە دەرکردنی پەیامێک بەخشرانی میدالیای "زولفەقار" وەک بەرزترین میدالیای فەخری کۆماری ئیسلامی ئێران لایەن رێبەری باڵاوە بە سەردار قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودس سوپای پیرۆزبایی کرد.
لەو پەیامەدا هاتووە: وەرگرتنی میدالیای "زولفەقار" وەک بەرزترین میدالیای فەخری کۆماری ئیسلامی ئێران لایەن ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و فەرماندەی گشتیی هێزەکان بە بەڕێزتان، گەلی بەڕێزی ئێران، فەرماندەکان و کارگێڕانی هێزی قودسی سوپا و بەرەی بەرخۆدان و تێکرای خۆشەویستانی سەردار پیرۆزبایی دەڵێم و بە هۆی ڕەزامەندیی مەولا و رێبەرمان لە بەڕیزتان و خزمەتی ڕاستگۆیانە و نیازپاکانەتان شانازی دەکەم و لە خودای بەرز و دڵەڤان سەربەرزیی زیاترتان بۆ دەخوازم.
Your Comment