بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بی بی سی، پۆلیسی میانمار ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند کە دوابەدوای تەند بوونەوەی ئاڵۆزییە ئایینی و ئیتنیکیەکان لە ئەو وڵاتە، لە هێرشی گرووپێکی میلیشیایی ٩ پۆلیس لە پارێزگای ڕاخین کوژران.
هێشتا زانیاری زیاتر سەبارەت بە هێرشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕاخین بڵاو نەبووەتەوە.
پێکدادانە ئایینییەکان لە ساڵی ٢٠١٧ ی زایینی لە ئەو وڵاتە ئاسیاییە بووە هۆی ئەوەی کە ٧٤٠ هەزار کەس لە موسڵمانانی ڕۆهینگیا بەرەو بەنگلادش هەڵبێن.
لە هەمان پێوەندیدا گرووپێک لە ژنراڵ و بەرپرسانی باڵای میانمار لە لایەن کارناسە نیودەوڵەتییەکانەوە بە کۆمەڵ کوژی تۆمەتبار کراون.
Your Comment