به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، پێنتاگۆن پێشنیاری به ده‌ڵه‌تی ئه‌مریکا کرد که ئه‌گه‌ر تورکیا سیستمی مووشه‌کی ئێس ۴۰۰ی کڕی، فڕۆکه‌ی ئێف ۳۵ی ڕاده‌ست نه‌کرێت.
ژنراڵ کورتیس ساکاراپوتی، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ئه‌ورووپا له کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه‌ی سه‌ربازی سینای ئه‌مریکا وتی: وه‌ک فه‌رمانده‌یه‌کی وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌ڵێم که ڕێگه مه‌ده‌ن فڕۆکه‌ی ئێف ۳۵ ڕاده‌ستی تورکیا بکرێت که سیستمی مووشه‌کییه‌که‌ی ئێس ۴۰۰ی ڕووسیه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که به‌رپرسانی ئه‌مریکا پێشتریش ڕایانگه‌یاند بوو که ئه‌گه‌ر تورکیا سیستمی ئێس ۴۰۰ بکرێت، کڕینی سیستمی مووشه‌کی پاتریۆتی لێ قه‌ده‌غه ده‌کرێت.
Your Comment