ڕاپۆرتی چوونی هەزار داعشی بۆ عێراق وەدرۆ خرایەوە

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سوپای عێراق ڕاپۆرتی چوونی هەزار تیرۆریستی داعشی بۆ ئەو وڵاتەی لە بری پارەیەکی زۆر وەدرۆ خستەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "بغداد الیوم"، عەقید یەحیا ڕەسووڵ وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سوپای عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنیدا ڕایگەیاند کە ڕاپۆرتگەلێک کە ئاماژەیان بە چوونی هەزار تیرۆریستی داعشی بۆ ئەو وڵاتە لە بری پارەیەکی زۆر، دوورە ڕاستی.

عەقید ڕەسووڵ ڕاشیگەیاند: فرۆکە بێ فرۆکەوانەکان، پێوشوێن‌گرتنی ئاسمانی، کامێرای گەرمایی و جێگر کرانی هێز لە درێژایی سنووری ٦٥٠ کیلۆمەتری رێگە بە دزەکردنی هێزی ملیشیایی بۆ ناو خاکی عێراق نادەن و هاوکات پرسی پاشماوەی تیرۆریستانی داعشی کە خۆیان حەشار داوە، تاوتوێ کراوە.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سوپای عێراق جەختی کرد: ئەو بیابانەی کە پارێزگاکانی نەینەوا، سەلاحەدین و ئەنبار لە سەر سنووری عێراق و سووریا پێکەوە گرێ دەداتەوە، دۆڵی زۆر قووڵ و ئەشکەوتی زۆر مەترسیداری لێیە و پێویست بە کۆنتڕۆڵ کران لە لایەن هێزی سەربازییەوە ناکات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: لەو ناوچانە تەنیا پشت بە هەوڵی هەواڵگرانە و ئۆپەراسیۆنی تایبەتی دەبەسترێت و هەر لەو پەیوەندیەشدا رۆژانە شایەدی ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆن لە دژی پاشماوەی تیرۆریستانی داعشین.

شایانی باسە، هەواڵدەریی ئەسۆشیتدپرێس لە ڕاپۆرتێکدا کە لە رۆژانی ڕابردوو بڵاوی کردەوە لە زمانی هەندیک بەرپرسی هەواڵگری و سەربازیی ئەمریکی و عێراقی ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ٦ مانگی ڕابردوو زیاتر لە هەزار تیرۆریستی داعشی لە رێگەی ناوچەی بیابانیی  سەر سنووری سووریا ڕەوانەی خاکی عێراق کراون و هاوکات پێنج هەزار تیرۆریستی دیکەش دەیانەوێ بە بەزاندنی سنووری عێراق دۆخەکە بۆ پێنج ساڵی ڕابردوو بگەڕێننەوە.

News Code 25217

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =