ئێران و ڕووسیا سەبارەت بە پرسی تیرۆر هاوکاری دەکەن

سەرۆکی لێژنەی ئەمنیەتی نیشتمانی مەجلیسی ئێران وتی: هەوڵ دەدەین بە هاوکاری ڕووسیا و هێند و قەفقاز لە ئاسیای ناوەندی ڕووبەڕووی تیرۆر ببینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حشمەتۆڵا فەلاحەت پیشە لە میانەی سەردان لە شاری سنە وتی: سەبارەت بە هێرشە تیرۆریستییەکەی زاهدان لە مەجلیس کۆبوونەوەمان بووە و بە جدی بەدوادا چوونی بۆ دەکەین.

ئەو زیادی کرد: دوای ڕوودانی ئەم هێرە دیمان ڕێکخراوە ئەمنی و سەربازییەکان لێدوانی جیاوازیان دا، هەر بۆیە داوامان لە وەزیری ناوخۆ کردووە زانیاری وردمان پێبدات. شەهید بوون بەشێکە لە ئامانجەکانی ئێمە بەڵام قبوڵیشمان نییە ڕۆڵەکانی ئێمە بەم ئاسانییە بە دەستی تیرۆریستەکان بکوژرێن.

فەلاحەت پیشە وتی: هیوادارم لەم بابەتەدا بە زانیاری ورد بگەین و بۆ ساڵی داهاتووش بەشە بودجەی ئەمنیەتی سنوورەکان بەرز دەکەینەوە.

ئەو سەبارەت بە هاوکاری پاکستان وتی: لە ئاستی سیاسی و ئەمنیەتی هۆشداری جدی بە پاکستان دراوە و پێکەوە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی هێرشە تیرۆریستییەکان هاوکاری دەکەن.

News Code 25155

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =