بەندکراوانی داعشی بە مەرجەوە دادگایی دەکرێن

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دادگایی کردنی بەند کراوانی داعشی لە سەر داوای سەرۆک کۆماری ئەمریکای مەرجدار ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئەڵمانیا، هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کاردانەوە بە لێدوانەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە دادگایی کرانی یەخسیرانی داعشی لە وڵاتانی ئەورووپی ڕایگەیاند: دادگایی کرانی یەخسیرانی داعش لە وڵاتانی ئەورووپی بە مەرجی ئامادەبوونیان لە خاكی ئەو وڵاتەدا ئەنجام دەدرێت.

ڕاشیگەیاند: ڕاگرتن و زیندانی کردنی یەخسیرانی بەندکراوی داعشی لە سۆنگەی یاساییەوە پێویستی بە هەبوونی بەڵگە و زانیاریی پێویستە و تا کاتێک کە ئەو زانیاریانە بە دەستەوە نەبن، هیچ کارێک ئەنجام نادرێت.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەش دا: کەسانێکی سەر بە داعش کە بە شێوەی یاسایی هاووڵاتی ئەڵمانین، دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ ئەو وڵاتە.

ماس بە داکۆکی لە ڕوون کردنەوەی یاسایی و مافەوانی، بیری هێنایەوە: ئەڵمانیا، فەڕينسا و بەریتانیا دەبێ لە بابەتی دۆزینەوەی ڕاستییەکان هاوکاریی زیاتریان پێکەوە هەبێ.

News Code 25101

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =