به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له هه‌واڵده‌ریی تاس، جان کربی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا وتی: نوێنه‌رانی کورده‌کان بيسیک بوون له دانوستانی ژێنێڤ و ئێمه پێێمان وایه که پاراستنی ئه‌م رێککه‌وتننامه له خوله دواییه‌کانی دانوستانیشدا هه‌ر زه‌روورییه.
ئه‌و به ئاماژه به‌وه‌ی که به‌شداری نوێنه‌رانی کورده‌کان له دانوستانه‌کان په‌یوه‌ندی به دی میستۆرا، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له سووریا هه‌یه، زیادی کرد:
ئه‌مریکا ئیمکانی به‌شداریی ئه‌وان له دانوستانه‌کان لێکده‌داته‌وه.
ئه‌م له حاڵێکدایه که تورکیا به توندی داژایه‌تی به‌شداریی کورده‌کانی سووریا له دانوستانی ژێنێڤ ده‌کات.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه سێرگه‌ی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا داوای له دی میستۆرا کردووه که کورده‌کانی سووریا به‌شداریی پێ بکات له دانوستانی ئاشتی ئه‌م وڵاته‌دا.
به وته‌ی ئه‌و ده‌ستپێکردنی دانوستانی ئاشتی سووریا بێ به‌شداریی کورده‌کان، نیشانه‌ی لاوازی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه.
Your Comment