نەهێنی و ئامانجەکانی لێکدانەوەی دووبارەی ڕێککەوتنی نێوان دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره‌

باڵوێزی پێشووی تورکیا ڕوانییە نهێنی و ئامانجەکانی ڕێککەوتنی ئەزنە و وتی: لە سەرگرتنەوەی ڕەوتی لێکدانەوەی ڕێککەوتنی ئەزنە لە نێوان سووریا و تورکیا تەنیا بە مەبەستی کۆنتڕۆڵی پلانە زێدەخوازییەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجام دەدرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، نەزال قەبلان باڵوێزی پێشووی سووریا لە تورکیا ڕوانییە نهێنی و ئامانجەکانی ڕێککەوتنی ئەزنە و وتی: لە سەرگرتنەوەی ڕەوتی لێکدانەوەی ڕێککەوتنی ئەزنە سەبارەت بە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم لە نێوان سووریا و تورکیا تەنیا بە مەبەستی کۆنتڕۆڵی پلانە زێدەخوازییەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجام دەدرێت.

ناوبراو کە دوای تەشەنەسەندنی پەیوەندییەکانی دیمەشق و ئەنقەرە لە تورکیا نەماوە و گەڕاوەتەوە بۆ دیمەشق، وێرای ئاماژە بە ئامانجی ڕووسیا لە لێکدانەوەی دووبارەی ڕێککەوتنی ئەزنە بۆ کۆنتڕۆڵی زێدەخوازیی تورکیا لە سووریا، وتیشی: ئەگەر ڕووسیا، ئێران و سووریا بتوانن ئاسایشی سنوورەکانی سووریا دەستەبەر بکەن، چیتر پێویست بە ئامادەبوونی سەربازیی تورکیا لە سووریادا ناکات و خستنەڕووی ئەم پلانە دەرفەتێک بۆ ئەردۆغان دەڕەخسێنێت هەتا خۆی لەو قەیرانەی کە بە هۆی بەڵێنە پڕوپووچەکانی تێی کەوتووە، دەرباز بکات و ڕووسیاش بۆ ئەو مەبەستە یارمەتی دەدات.

قەبلان لەبارەی کاردانەوە نیشان ‌نەدانی ئێران بەو بابەتە ڕایگەیاند: ڕێککەوتنێک لە نێوان ئێران، ڕووسیا و سووریا لە ئارادایە کە بە پێی ئەو ڕێککەوتنە ڕووسیا بەرپرسە لە کۆنتڕۆڵی زێدەخوازییەکانی ئەردۆغان لە سووریادا. ڕێککەوتنی ئەزنە کە لە ساڵی ١٩٩٨ لە نێوان سووریا و تورکیادا واژۆ کراوە، تایبەتە بە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و هیچ دەروەستی بە لیوای سکەندەروونی داگیرکراوە لە سووریاوە نییە.

باڵوێزی پێشووی سووریا لە درێژەدا جەختی لەوە کرد: تەواو ئەو دانیشتنە ئەمنی و سەربازیانەی کە من وەک باڵوێز لە ئەنقەرە تێیدا بەشدار بووم، هیچ پەیوەندییەک لە نێوان پرسی تیرۆریزم و ڕێککەوتنی ئەزنە کە تورکەکان بەردەوام پێوشوێنی دەگرن، لە ئارادنییە. هیچ نووسراوە و دەقێک کە نکۆڵی لە مافی سووریا بۆ داواکاریی ناوچەی لیوای سکەندەروون بکات، بوونی نییە. ئەو ناوچەیە تایبەتە بە سووریا و داگیرکراوەیە و هیچ ڕێککەوتننامەیەک ناتوانێ نکۆڵی لەو مافەی سووریا بکات و سووریاش چ بەر لەو ڕیککەوتنە و چ ئێستا و چ لە داهاتووشدا چاوپۆشی لە پارچەیەکی وڵاتەکەی ناکات. کەواتە ئەو بابەتە جێی مشت‌ومڕ نییە و رێبەرانی پێشوو و ئێستا و داهاتووی سووریاش ڕەتی دەکەنەوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوە دا: بە پێی ڕیککەتنی ئەزنە هیچ کام لە دوو وڵات بۆیان نییە تەماح لە سەرزەوینی یەکتری بکەن. تورکیا بە پێی ئەو ڕێککەوتنە بۆی نییە سەرزەوینی وڵاتانی درواسی و لەوان عێراق و سووریا داگیر بکات و دەزانین کە تورکیا کۆمەڵێک نیازی مەبەستە کە ڕەنگە لە گەڵ داخوازیی وڵاتان و دەسەڵاتە پیلانگێرەکانی دژی سووریا و لەوان ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ناوچەیی و بان ناوچەیی دەخوێنێتەوە و هەندێ جاریش لە دژی پیلانی ئەوانە. ئەمە بە ئاشکرا لە قەیرانی پەیوەندییەکانی تورکیا لە گەڵ هەندێ وڵاتی ناوچەیی و زلهێزی وەک ئەمریکا و ڕووسیادا هەست پێدەکرێت.

قەبلان لە کۆتاییشدا جەختی کرد: تورکیا بە دوای قازانج و بەهرەی خۆی لە هەموو ڕووداوێک و لەوان سەرکەوتنی سوپای سووریا یان جموجۆڵی گرووپگەلی تیرۆریستی یان هێرشی ئەمریکا یان وڵاتانی رۆژئاوایی و عەرەب لە پێناو وەدی هێنانی داخوازییەکانی خۆیەتی. ئەمە لە شارەکانی جرابلێس، مەنبەج و لە ئێستاشدا لە رۆژهەڵاتی فورات بە ئاشکرا دیارە. ئێمە پێویستمان بە بەڵگە و دایکۆمێنت بۆ سەلماندنی نیازی زێدەخوازانەی ئەردۆغان و ئەنقەرە نییە.

News Code 24641

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =