بەڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئێن ئاڕ تی، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: فەرمانیان کردووە وەرگێڕی زمانی كوردی لەناو ھۆڵی پەرلەمان دابنرێت و دوای ئامادەکارییەکان ئەندام پەرلەمانە کوردەکان، دەتوانن بە زمانی کوردی قسە بکەن.
ئەو زیدی کرد: بڕیارەكە دراوە و تەنیا كارە تەکنیکییەكە ماوە لەگەڵ ئامێرە ئەلكترۆنییەكەدا، ھەروەھا ژووری ڕاگەیاندن لە ناو ھۆڵی پەرلەمان دادەنرێت، چەند كەسێكیش وەك وەرگێڕ تاقی كراونەتەوە.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق وتی: لەگەڵ عەباس ناسر مەجید، بەڕێوەبەری ھێڵی ئاسمانی عێراقی کۆبووەتەوە و لە کۆبوونەوکەدا، داوای لە کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراقی کردووە كه رێنماییەكانی ناو فڕۆكه به زمانی کوردیش پێشكەش بكرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە لە خولەکانی پێشوی پەرلەمانی عێراقدا، ئەندام پەرلەمانە کوردەکان نەیاندەتوانی بە کوردی بیر و بۆچوونەکانی خۆیان دەرببڕن.
بۆچوونی ئێوە