هەڵوێستی نەتانیاهۆ هەمبەر بە هاویشتنی مانگیلەی ئێرانی

سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایۆنی کە بە بێ پاڵپشتیی ئەمریکا رۆژێکیش بەرگە ناگرن لە دوا لێدوانی دژە ئێرانیی ڕایگەیاند کە ئێران دەبێ لە خێراترین کاتی مومکیندا لە سووریا بچێتە دەرێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕاشاتوودەی، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا ئێرانی کردە بەردەنگ و وتی: دەبێ لە خێراترین کاتی مومکیندا لە سووریا بچنە دەرێ. ئێمە هێرشەکانی خۆمان ناوەستێنین.

چەند رۆژ لەوە پێش نەتانیاهۆ بە ڕاشکاوی لە هێرشی سوپای ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر بنکەگەلی ئێرانی لە سووریا دوا بوو. بەر لەویش سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەو ڕژیمە ئیدعای کردبوو کە ڕژیمی زایۆنی لە ساڵی ٢٠١٧ بەملاوە "هەزاران" بنکەی ئێرانی لە سووریای کردۆتە ئامانج.

ناوبراو لە درێژەدا سەبارەت بەو ڕاگەیێندراوە کە ئامادەبوونی ئێران لە سووریا تەنیا ڕاوێژکارانەیە و ئەوەی کە ئەمڕۆ پڕۆژەی خستنە سووڕگەی زەویی مانگیلەیەک لە لایەن ئێرانەوە شکستی هێناوە، ئیدعای کرد: ئەوان وەک هەمیشە درۆ دەکەن و پڕۆژەی خستنە سوورگەی زەویی مانگیلەی ئێرانی شکستی نەهێناوە.

نەتانیاهۆ هەروەها ئێرانی تۆمەتبار کرد کە لەو بابەتە (هاویشتنی مانگیلە بۆ گەردوون) بۆ داپۆشینی توانستی مووشەکیی خۆیان بەهرە دەبەن.

شایانی باسە، ئەوڕۆ محەمەد جەواد ئازەری جەهرۆمی وەزیری پەیوەندییەکانی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا پاش هاویشتنی مانگیلەی "پەیامی ئەمیرکەبیر" و بە ئاماژە بە تویتی پێشووی لە پێدانی هەواڵێکی خۆشدا نووسی: هەواڵی خۆش قەرزی ئێوەیە بە ملمانەوە. سەر لە بەیانی ئەوڕۆ لە گەڵ وەزیرانی پەیوەندیی دەوڵەتانی هەشت تا دوازدە چووینە بنکەی گەردوونی ئیمام خومەینی. مانگیلەکان دوای دوو قۆناغێ سەرکەوتووانە بە داخەوە لە قۆناغی سێهەمدا نەگەیشتە خێرایی پێویست و پەیام نەیتوانی لە سووڕگەدا جێگر بێت.

News Code 24361

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =