تویتەکانی زەریف لە سەفەر بۆ عێراق/خۆشحاڵی لە پەرەپێدان بە پێوەندییەکان

وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتارەکەی خۆی و ٦ وەزیری عێراق سەبارەت بە بازرگانی دوو لایەنە بۆ بەشداربووان لە کۆنفڕانسی بەغدا هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران وتی لە گەل ٦ وەزیری دەوڵەتی عێراق بە بەشداری و وتارخوێنی لە کۆنفڕانسی بازرگانی دوو لایەنەی ئێران-عێراق لە بەغدا، شێوەکانی پەرەپێدان بە پێوەندییە دوو لایەنەکانیان لێک داوەتەوە.

ناوبراو لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی: ئەمڕۆ من لە گەڵ ٦ وەزیری عێراقی بۆ سەدان کەس لە بەشداو بووان لە کۆنفڕانسی بازرگانی هاوبەشی ئێران-عێراق وتارمان خوێندەوە و شێوەکانی پەرەپێدانی بەرچاوی بازرگانی و سەرمایەدانەری دوو لایەنەمان لێک دایەوە. بە بەڕێوە بردنی بەرچاوگەی هاوبەش، ئاسۆ دوو ئەوەندە بوونەوەی ئاستی بازرگانی ساڵانەیە.

زەریف هەروەها نووسی لە دیدار لە گەڵ وەزیرە عێارقییەکان سەبارەت بە پرسی دوو لایەنە و هەروەها گرنگترین گۆڕانکارییە ناوچەییەکان لەوانە یەمەن و سووریا گفتوگۆمان کرد.

وەزیری دەرەوەئ ئێران بە مەبەستی دیدار لە گەڵ بەرپرسانی عێراق سەردانی ئەو وڵاتەی کردووە و تا ئێستا لە گەڵ هاوتا عێراقییەکەی خۆی، سەرۆکی پەرلەمان و کۆمەڵێک لە کەسایەتی و گرووپە سیاسییەکانی ئەو وڵاتە دیداری کردووە.

ناوبراو لە تویتێکی تردا نووسی: جگە لە ئەوە، من ئەو شانسەم هەبوو کە دانوستانم باشم لە عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی چاکسازی؛ ئەیاد عەلاوی یەکێک لە ڕێبەرە بەرچاوەکانی عێراق و هەروەها کەسانێک لە هاوپەیمانی نەسر و سەدرییەکانم هەبێت.

هەمیشە لە سەردانەکانم لە عێراق چێژم بردووە. دوێنێش ئەو شانازیەم هەبوو کە لە گەڵ سەرۆک وەزیران و وەیزری دەرەوە دیدار بکەم و سەبارەت بە ئەوەی کە چلۆن پیوەندییە دوو لایەنەکان پەرەپێ بدەین، گفتوگۆمان کرد. ئێمە هەروەها سەبارەت بە پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتی وەکوو یەمەن و سووریاش قسەمان کرد.

زەریف لە دیدار لە گەڵ موحەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و هەروەها لە ئەوەی کە گفتوگۆیەکی بەربڵاو و دۆستانەی لە گەڵ ناوبراو و ٢٠ هاوڕیی کە لە پەرلەمانی عێراق نوێنەرایتی دەکەن، هەبوو، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی.

جگە لە ئەمە، لە دیدار لە گەل نووری مالیکی سەرۆک وەزیرانی پێشوو، عەلاوی سەرۆک وەزیرانی پێشوو و سەلیم جبووری سەرۆک پەرلەمانی پێشوو خۆشحاڵم.

پاش بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی شێوی یەکشەممە لە گەڵ هاوپەیمانی چاکسازی لە بەغدا، شانازی ئەوەم هەبوو تا لە نیوەڕۆی کاری ئەمڕۆ لە گەڵ ڕێبەری هاوپەیمانی ئاوەدانی دیدار بکەم و لە سەر پرسی دوو لایەنە و پرسی ناوچەیی گفتوگۆ بکەین. هەر دوو پارتەکە لە هۆز و ئایینە جیاوازەکان پێک دێن.

News Code 24341

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =