تورکیا ئامادەی ڕێخۆشکردن بۆ دەرچوونی ئەمریکا لە سووریایە

سەرۆک کۆماری تورکیا لە گفتوگۆیەکی تەلەفونی لە گەڵ هاوتای ئەمریکیی ڕوانییە نەخشەڕێی مەنبەج و پرسی دەرچوونی هێزەکانی ئەمریکی لە سووریا و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری کردنی واشنتۆن لەوبارەیە ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە Haber ۷، نووسینگەی سەرۆک کۆماری تورکیا بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک لە گفتوگۆی تەلەفونی ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە گەڵ دۆناڵد ترامپی هاوتای ئەمریکیی هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەو ڕاگەیێندراوە، سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ ترامپ، وێرای پێشوازی لە بڕیاری ئەمریکا بۆ بردنەدەرەوەی  هێزەکانی لە سووریا، ڕایگەیاند: تورکیا ئامادەی هەر جۆرە یارمەتییەک بە ئەمریکا لە پێناو پراکتیزە کردنی ئەو بڕیارەیە.  

ئەردۆغان بە ئاماژە بەوەی کە تورکیا هیچ کێشەیەکی لە گەڵ کوردەکان نییە، جەختی کرد: ئامانجی ئێمە بەرەنگاربوونەوەی ئەو گرووپە تیرۆریستیانەیە کە هەڕەشەن بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی تورکیا.

لایەنەکان لە درێژەدا وێرای لێکدانەوەی پەیوەندیی دوو لایەنە و دوا گۆڕانکارییەکانی سووریا، باسیان لە ناوچەیەکی ئارام و لە تیرۆریست سڕاوە لە باکووری سووریا کرد.

هەروەها دوو سەرۆک کۆمار ڕوانیانە شێوەکانی پراکتیزە کردنی نەخشەرێگەی مەنبەج بۆ پێشگری لە بۆشایی سەروەری لە ناوچە و نەڕەخسانی هەلی ئاستەنگ‌نانەوەی گرووپگەلی تیرۆریستی لە بەردەم چۆڵ کردنی سووریا لە لایەن هێزەکانی ئەمریکی.

ئەردۆغان و ترامپ لە کۆتایی ئەو پەیوەندییە تەلەفونییەدا جەختیشیان لە بەهادان بە رێگەگەلی پەیوەندیی سالم لای ڕای گشتی کرد.

News Code 24330

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 0 =