به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له میانه‌ی ڕۆژانی ۲۱ و ۲۲‌ی خاکه‌لێوه‌ی ۱۳۹۸ی هه‌تاوی، سێهەمین فستیڤاڵی فەرهەنگ و وێژەی کوردی له شاری کامیاران له پارێزگای کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سێهەمین فستیڤاڵی فەرهەنگ و وێژەی کوردی له ژێر ناوی "پرژه" به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌م فستیڤاڵه به هاوکاری ئه‌نجومه‌نی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی شیوا و ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان ئه‌نجام ده‌بێت.
ئه‌م فستیڤاڵه له ۲ به‌شی شێعر و لێکۆڵینه‌وه له شێعر له نیوان پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان، ئیلام، لوڕستان و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌روه‌ها لاینگرانی شێعر له‌م پاریزگایانه ده‌توانن به هه‌ر دوو زمانی کوردی و فارسی به‌رهه‌مه‌کانی زۆیان بۆ فستیڤاڵه‌که ڕه‌وانه بکه‌ن. بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر لاینگرانی ئه‌ده‌بی کوردی ده‌توانن به‌م ژماره ته‌له‌فوونه‌وه په‌یوه‌ندی بکه‌ن: ۰۸۷۳۵۵۳۸۲۸۸ .
Your Comment