کاردانەوەی عەسائێبی ئەهلی حەق بە سەفەری پەمپەئۆ بۆ عێراق

نوێنەری فراکسیۆنی سادقوون سەر بە بزووتنەوەی عەسائێبی ئەهلی حەق بە سەفەری لەناکاوی مایک پەمپەئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراق کاردانەوەی نواند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، موحەمەد بەلداوی نوێنەری فراکسیۆنی سادقوون سەر بە بزووتنەوەی عەسائێبی ئەهلی حەق بە سەفەری لە ناکاوی مایک پەمپەئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ عێراق کاردانەوەی نواند.

ناوبراو زیادی کرد: سەفەری بەرپرسانی ئەمریکا ئەبێ لە چوارچێوەی یاسای دیپلۆماتیک و نهێنی و لە ناکاو نوبێت. هۆکاری ئەو سەفەرانە نازانم. پێوەندی ئەمریکا و عێراق ئەبێ بە پێی بەرژەوەندی هاوبەشی دوو وڵاتەک بێت نەک لە درێژەی بەڕێوە چوونی خواستەکان یان بەکارهێنانی عێراق بۆ ئاژاوەگێڕی لە ناوچە. ئەوە قبووڵ نەکراوە و ئێمە ئەوە قبووڵ ناکەین. هەر سەفەرێک کە لە ئەو ڕێگایە بێت ئێمە قبووڵی ناکەین.هەموو بەرپرسانی جیهان ئەبێ بزانن کە عێراق وڵاتێکی خاوەن سەروەرە و هیچ دەوڵەت یان کەسێک ناتوانێت خەسار بگەیێنێتە سەروەرایەتیی.

شیاوی باسە کە مایک پەمپئۆ ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەفەرێکی لەناکاودا گەیشتە عێراق.

News Code 24215

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 1 =