دۆزرانەوەی کەلوپەلی کۆنینە لە جوانڕۆ

جێگری فەرماندەی ئینتزامی پارێزگای کرماشان لە دۆزرانەوەی ٨ شمەکی کۆنینە لە شاری جوانڕۆ و تایبەت بە چاخە جۆراوجۆرەکانی مێژوو هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلیڕەزا مەرزبانی ڕایگەیاند: گەنجێکی ٣٠ ساڵە هەوڵی دەدا بە پاکێجێکەوە بچێتە ناو بنکەی ئینتزامیی شاری جوانڕۆ کە پێشی پێ دەگیرێت و دوای پشکنینی لە لایەن دیزبانی بەردەرکەی ئەو بازگەیە، دەست بە سەر سێ پاژی کۆنینەیی کە بریتی بوون لە ملوانکە و مووچنەیەکی کانزایی و  سکەیەکی تایبەت بە سەردەمی هەخامەنشینی‌دا دەگیردرێت.

جێگری فەرماندەی ئینتزامی پارێزگای کرماشان ڕاشیگەیاند: دوای گواسترانەوەی ئەو کەسە و لێپێچینەوەی دەرکەوت کە ناوبراو ئەو شمەکەی لە پارێزگایەکی دیکە کڕیوە و ئاگاداری کۆنینە بوونی نەبووە.

مەرزبانی بە ئاماژە بە هاوئاهەنگییەکان لە گەڵ بەرپرسانی دادگە و پشکنینی ماڵی ئەو کەسە و دۆزینەوەی ١٢ پاژی جێی گومان، وتی: دوای ناردنی ئەو پاژ و شمەکانە بۆ ئیدارەی میراتی فەرهەنگی، کۆنینەبوونی ٨ پاژیان پشت‌ڕاست کرایەوە کە بریتین لە دەفرێکی گڵینە، چەنە مۆرەیەک، کەوچکێکی چکۆلە، مقاش یان مووچنەیەک، ئەنگوستیلەیەک، بەرەدە کێشێک، چەند پەلێکی دەفری عەتردان و سکەیەکی زێو.

ناوبراو بە ئاماژە بە هەوڵی کارناسان بۆ لێکدانەوەی بایەخی ڕیاڵیی ئەو شمەکگەلە، ڕوونی کردەوە: مێژووی بەردە کێشەکە بۆ بەر لە زایین دەگەڕێتەوە و سکەیەکە تایبەت بە ساسانییەکانە و شمەکەکانی دیکەش دەگەڕینەوە بۆ چاخی ئیسلامی.

News Code 24139

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha