به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاناتۆلی، له‌م چه‌ند شه‌وی ڕابردووه دیسان تورکیا بەردەوام بوو لە ناردنی هێز و کەرەستەی سەربازی بۆ سنووری سووریا و کاروانە سەربازییەکان سوپای تورکیا بە تانک و زرێپۆشەوە گەیشتوونەتە سنووری سووریا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، تورکیا تاکوو ئێسته و به مه‌به‌ستی هێرش کردن بۆ سه‌ر کوردستانی سووریا به نیسبه‌ت هێرشی داگیرکاری بۆ سه‌ر عه‌فرین ۷ به‌رنابه‌ر هێز و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی ڕه‌وانه‌ی سه‌ر سنووره‌کان کردووه.
مێدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند که ماوه‌ی چه‌ند شه‌وێکه لە درێژەی ناردنی هێز و کەرەستەی سەربازی بۆ سنووری سووریا، سوپای تورکیا چه‌ندین کاروانی نوێی سەربازیی ناردە سنووری ئەو وڵاتە ئەوەش پاش بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ دەستی پێ کرد کە بڕیاری دا هێزە ئەمریکییەکان لە منبەج بباتە دەرەوە.
کاروانە سەربازییەکانی تورکیا لە مه‌لتییهوە بە جادەکانی شاری ئادی یامانی تورکیا تێپەڕیون و گەیشتوونه‌تە شانلی ئۆرفا و لە سنووری سووریا جێگیر کراون.
هەر بە پێی زانیارییەکانی ئەو میدیایە بەشێکی هێزەکانیش بەرەو ماردین جووڵەیان پێ کراوە.
Your Comment