به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سومرییه نیوز، هادی عامری، داوای کرد که ڕۆژی ۳۱‌ی سێپتامبه‌ر که ڕۆژی کشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریکا له عێراقه، بکرێته پشووی فه‌رمی، ئه‌م ڕۆژه ده‌بێت به ڕۆژی سه‌روه‌ری نیشتمانی ناوی لێببرێت و خه‌ڵک جه‌ژنی بۆ بکنه‌وه.
ئه‌و زیادی کرد: هیچ ڕۆژێک خۆشتر له‌و ڕۆژه نییه که بیانییه‌کان له وڵاته‌که‌ت بچنه ده‌ره‌وه، خه‌ڵکی عێراق له سه‌رووی هه‌موویانه مه‌رجه‌عیه‌تی دینی بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مریکا وه‌ها له عێراق شکست بێنێت و ئه‌م وڵاته چۆڵ بکات.
عامری جه‌ختی کرد: هه‌روه‌ها به‌ره‌ی خۆڕاگری عێراق و ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن له دژی داگیرکه‌ران و دژایه‌تی کردنی باشی ده‌وڵه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌دا بووه هۆی ئه‌م کشانه‌وه مێژووییه.
سه‌رۆکی لیستی فه‌تح داوای له ده‌ڵه‌تی ئێسته‌ی عێراقیش کرد که تاکوو دژایه‌تی مانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له عێراق بکات چ ون ناکرێت چاو به سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌دا ببه‌سترێت.
Your Comment