ناسا مڕیخی لە سەر گۆی زەوی چێ کرد

ناسا تاقیگەی "مڕیخی سەر زەوی" ی لە هومارێکدا چێ کرد تا ئەو فەرمانانە کە بۆ لێکۆڵەری ئینسایت لە مڕیخ دەنێردرێت لە سەر زەوی لێک بدرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دەیلی مەیل، هاوکات لە گەڵ ئامادە بوونی لێکۆڵەری ئینسایت بۆ دەست پێکردنی چالاکی لە مڕیخ، ناسا لە تاقیگەی "مڕیخی سەر زەوی" ڕوونوێنی کرد کە لە هومارێکدا لە پاسادنا بۆ تاقی کردنەوەی ئەو ئامێرە گەردوونییە چێ کراوە.

ئەندازیاران بە پێی ئەو وێنانەی کە ئینسایت ناردوویەتییە گۆی زەوی بە سەرەنجەوە شوێنی نیشتنەوە ئەو لێکۆڵەرە هاوشێوە سازی دەکەن. ئەوان بۆ ئەم مەبەستە لە بەردی ورد بوو کەڵک وەردەگرن تا خاکی مڕیخ هاوشێوە سازی بکەن.

لێکۆڵەران بەردی ورد بووی گارنتیان بە بەرزایی ١٠ سانتی مەتر لە شوێنی تاقیگەکە بڵاو کردووەتەوە تا ببێتە هاوشێوەی ڕووبەری مڕیخ لە شوێنی نیشتنەوەی لێکۆڵەری ئینسایت.

لە قۆناغی دواییدا لێکۆڵەرانی ناسا بە کەڵک وەرگرتن لە هدستی ڕاستی مەجازی چەندین مۆدێلی جیاوازیان لە شوێنی نیشتنەوەی لێکۆڵەرەکە لە مڕیخ بە شێوەی دیجیتاڵی لە تاقیگە لێک دایەوە.

News Code 23829

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =