بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە میانەی تویتێک جارێکی دیکە سەبارەت بە کشانەەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا لێدوانی دا.
ترامپ لەمبارەوە نووسی: من لە کۆشکی سپیم و بە سەختی ئیش دەکەم. ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە داخستنی دەوڵەتی ئەمریکا و بابەتی سووریا درۆن. لەگەڵ دیمۆکڕاتەکان سەبارەت بە ئەمنیەتی سنوورەکان لە حاڵی گفتوگۆین، بەڵام ئەم شتە کات دەبات.
ترامپ لە درێژەدا وتی: ئێمە لە سەرەتا بڕیار بوو بۆ ماوەی ۳ مانگ لە سووریا بین و ئەمە قسەی ۷ ساڵ بەر لە ئێستایە، ئێمە هەرگیز ئەوێمان چۆڵ نەکرد.
ئەو زیادی کرد: کاتێک بوومە سەرۆک کۆمار داعش دەسەڵاتی زۆری هەبوو، ئێستە زۆربەیان شکستیان خواردووە و وڵاتانی ناوچەکە وەک تورکیا دەبێت بتوانن بە ئاسانی ئەوەی ماوە کنترۆڵی بکەن. ئێمە دەگەڕێینەوە بۆ ماڵۆ.
Your Comment