بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، باقر جەبر سۆلاغ لە سەرکردەکانی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی عێراق لە هەژماری فەیسبووکەکەیدا نووسی: لە ئێستادا جیهان بە پاشەکشیی ئەمریکییەکان لە سووریا و ئەفغانستانەوە سەرقاڵە و شرۆڤەگەلێکی زۆر لەوبارەیە ئاراستە کراوە و ئاوریش دراوەتەوە لەو بابەتەی کە بە وتەی دۆناڵد ترامپ ئەمریکا چیتر پۆلیسی بێ مووچە و خۆڕایی ناوچە نییە؛ کێشە و ململانێی ناوچە لە کەنداوی فارس بە گەیشتنی کۆپاپۆری فرۆکەهەڵگری "یووئێسئێس جان سی.ستنیس" و پاپۆرە جەنگییەکانی هاوڕیی واتە مۆبال بای و دژەکۆپاپۆری دیکاتۆر و میچێر و هەروەها ژێردەریایی ناڤۆکیی لە تەشەنە سەندنە. ئەو کۆپاپۆرە کە لە شەڕی تاڵەبان و ڕووخانی دەسەڵاتی سەدامدا ڕۆڵێکی بەرچاوی بووە، بۆ یەکم جار لە دوای ساڵی ٢٠٠١ هەنگاوی ناوەتە ناوچەی کەنداوی فارس.
ناوبراو وتیشی: هەواڵگەلێک کە لە ئاژانسەکانی جیهانی سەبارەت بە ئەگەری هێرشی مووشەکیی ئێران بۆ سەر ئەو کۆپاپۆرە بڵاو دەبێتەوە، دەتوانێ ببێتە هۆکاری شەڕ و پێکدادان و ئاگری تێهەڵچوونی سەربازی لە ناوچەدا تێن پێ بدات.
سۆلاغ ڕاشیگەیاند: ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا بە کەنداوی فارس نابەسترێتەوە، بەڵکوو تۆکمەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق و بە تایبەت بەرزبوونەوەی ژمارەی بنکەگەلی گەورە لە هەولێر لە ڕووبەرێکی زیاتر لە هەشت دۆنم لە خۆ دەگرێت کە پشت ئەستوورە بە مووشەکگەلی زیرەک، تۆپ و جیهازاتی قورس، تانک و نەفەربەر و زیاتر لە ١٥٠٠ ئۆتۆمبیلی سەربازی و جگە لەوەش ١٢ بنکەی شاراوە و ئاشکرای دیکەی ئەمریکی لە عێراق. هەروەها دەبێ لەو پەیوەندییەدا ئاماژە بە ئامادە بوونی سەربازیی شاراوەی ئەمریکییەکان لە بنکەیەک لە ناوچەی ڕەمانەی پارێزگای ئەنبار و لە نزیکیی کێڵگەی گازیی عەکازیش بکرێت.
Your Comment