به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئاژانسی فه‌ڕه‌نسا، به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسا له کاردانه‌وه به بڕیاری ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی له سووریا ڕایانگه‌یاند: هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته له باکووری سووریا ده‌مێننه‌وه چون هێشتا داعش به ته‌واوی له‌ناو نه‌چووه و ئه‌مه‌ش به‌رژوه‌ندی فه‌ڕه‌نسا ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.
ئیمانۆئل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا پێشتر ڕایگه‌یاندبوو که تاکوو فێڤرییه‌ی ۲۰۱۹ (۲ مانگی دیکه) پاشماوه‌کانی داعش له سوورتا به ته‌واوی له‌ناو ده‌چن.
به‌رپرسانی فه‌ڕه‌نسا ڕایانگه‌یاند که کشانه‌وه‌ی له ناکاوی ۲ هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکا ئه‌وانی تاساندووه و شۆک بوون.
فلۆرانس پارلی، وه‌زیری به‌رگری فه‌ڕه‌نسا له میانه‌ی تویتێک نووسی: داعش و ڕیشه‌کانی هێشتا زیندوون و به ته‌واوی له سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان پاک نه‌بوونه‌ته‌وه، دواین پاشماوه‌کانی ڕێکخراوی تیرۆرسیتی داعش ده‌بێت به شێوازێکی سه‌ربازی و بۆ هه‌میشه له‌ناو ببرێت.
شایانی باسه که فه‌ڕه‌نسا نزیک به ۱۱۰۰ سه‌ربازی تایبه‌تی له سووریا و عێراق هه‌یه که بێجگه له دابین کردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی ڕۆڵی ڕاوێژکاری و ڕاهێنان به هێزه‌کانی ناوچه‌که له ئه‌ستۆیانه.
Your Comment