ڕای جیاوازی ڤیەن و واشنتۆن سەبارەت بە بەرجام

جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لێدوانێکدا وێڕای ئیجابی هەڵسەنگاندنی پەیوەندییەکانی واشنتۆن – ڤیەن، ڕایگەیاند کە پەیوەندییەکانی دوو وڵات بەرەوڕووی گوڕانکاریی نوێیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جان سالیوان جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لێدوانێک بۆ رۆژنامەی ستاندارد بە ئیجابی هەڵسەنگاندنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا – نەمسا، ڕایگەیاند: واشنتۆن و ڤیەن خاوەن پۆتانسیەلی تایبەتی بۆ تۆکمەکردنی پەیوەندییەکانی نێوان خۆیانن.

ڕاشیگەیاند: ئەمریکا و نەمسا دەتوانن هاوکارییەکانیان لە بواری ئابووری و بازرگانی بەرزتر بکەنەوە، دوو وڵات خاوەن پۆتانسیەل و توانستی تایبەتین لە بوارەکانی بازرگانی و تیجارەتدا.

جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی لێدوانەکەی بیری هێنایەوە: نەمسا و ئەمریکا لە هەندێک پرسی وەک ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران و پڕۆژەی گازی ستریم ٢دا ڕای جیاوازیان هەیە، بەڵام ئەو پرسانە ناتوانن ببنە هۆی لێک دابڕانی دوو وڵات.

شایانی باسە، سنای ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٧ی زایینی پۆستی قایمقامی وەزارەتی دەرەوەی بۆ سالیوان پشت‌ڕاست کردەوە.

News Code 23655

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =