گفتوگۆی وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا سەبارەت بە کورد

وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا لە سەر پرسی سووریا لە رێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، مەلوود چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە گەڵ مایک پەمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد.

بە پێی بەیانییەی دەرکراو لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی تورکیاوە، لە ئەو گفتوگۆوەدا لایەنەکان دوایین گۆڕانکارییەکانی پێوەندیدار بو سووریایان لێک دایەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە وترکیا تا ئێستا چەندین جار ڕەخنەی لە ئەمریکا گرتووە سەبارەت بە یارمەتی ئەمریکا بە کوردەکانی سووریا و پاڵپشتی لێیان.

لە هەمان پێوەندیدا، خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا دوێنێ بە ئاماژە بە بڕایری پێنتاگۆن بۆ پەروەردە کردنی سەربازی ئەندامانی پەکەکە و یەپەگە لە نزیکی سنوورەکانی وتبووی: پەروەردەی گرووپە تیرۆریستییەکانی لە لایەن ئەمریکاوە قبووڵ نەکراوە. ئەنقەرە لە سەر بەرگری لە بەرژەوەندییەکان و مافی خۆی لە زەوی، دەریا و ئاسمان سوورە و ئیزن نادات کە کەسانی تر ببنە هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەی.

News Code 23630

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =