به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ڕۆژنامه‌ی وه‌ته‌نی چاپی سووریا ڕاپۆرتی داوه که دادگای جه‌نایه‌ته‌کانی سووریا له میانه‌ی دواین کۆبوونه‌وه‌ی خۆی فه‌رمانی له سێداره دانی سه‌رۆکانی گرووپه تیرۆریستییه‌کانی ڕاگه‌یاند.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، محه‌مه‌د حسه‌ین شه‌رع ناسراو به ئه‌بو محه‌مه‌د جه‌ولانی سه‌رۆکی به‌ره‌ی نوسره، عه‌سام بویزانی ناسراو به ئه‌بو هۆمام، سه‌رۆکی جه‌یشول ئیسلام و عه‌بدول ناسر شمه‌یر، سه‌رۆکی فه‌یله‌قول ڕه‌حمان ناویان له‌م خشته‌یه‌دا هاتووه که فه‌رمانی له سێداره دانیان بۆ ده‌رچووه.
ڕۆژنامه سوورییه‌که ئاماژه‌ی کردووه که له‌م خشته‌یه ناوی ۴۰ گه‌وره تیرۆریست بوونی هه‌یه که له دژی حکومه‌تی سووریا و خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته جه‌نایه‌ت و کاری تیرۆریستیان ئه‌نجام داوه.
تاوانباره‌کان هه‌روه‌ها ده‌بێت، بڕه پاره‌یه‌کی زۆر به‌و که‌سانه بده‌ن که به هۆی کاره تیرۆریستییه‌کانی ئه‌وانه‌وه بریندا بوو و ئێسته که‌م ئه‌ندامن.
Your Comment