جێگیر بوونی ٨۹ هەزار پۆلیس لە فەڕەنسا/تاوەری ئیفل داخر

لە حاڵێکدا سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا لە جێگیر بوونی ٨۹ هەزار پۆلیس هەواڵی دا، تاوەری ئیفلیش داخرا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕاشا تودەی، ئیدوارد فیلیپ، سەرۆک وەزیرانی فەڕانسا ڕایگەیاند کە ٨۹ هەزار هێزی پۆلیس لە سەتانسەری وڵات جێگیر دەبێت کە ٨ هەزاری لە پاریس دەبێت.

ئەمە لە حاڵێک دایە کە ڕێکخراوی کاریگەری و فەرمانبەرانی فەڕەنسا لە هێزەکانی خۆیان لەناو پۆلیس و ڕێکخراوە ئەمنییەکان داوایان کردووە کە تەڤڵی هێلەک زەردەکان بن و بەشداری خۆپیشاندانەکان بکەن.

بڕیار وایە کە لە ڕۆژی شەمەوە مانگرتنی سەرتانسەری بەڕێوە بچێت تاکوو ئەو کاتەی حکومەت وڵامی داواکاری خۆپیشاندەران دەداتەوە.

لە لایەکی دیکەوە بەڕێوەبەرایەتی تاوەری ئیفل ڕایگەیاند کە ڕۆژی هەینی بە هۆی خۆپیشاندەنەکان ئەم بینا مێژووییە دادەخرێت.

هەموو ئەمانە لە حاڵێکدا بەڕێوە دەچێت کە دەوڵەتی فەڕەنسا تاکوو ئێستە لە دوو گەڵاڵەی خۆی پاشە کشەی کردووە.

شایانی باسە کە لە خۆپیشاندانەکانی فەڕەنسا تاکوو ئێستە ٤ کەس کوژراون و بە سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون.

News Code 23486

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 13 =