خاڵە گومرگییەکانی نێوان ھەرێم و باشور و ناوەڕاستی عێراق هه‌ڵگیران

حکومەتی عێراق بڕیاری لابردنی خاڵە گومرگییەکانی نێوان پارێزگاکانی ھەرێم و باشور و ناوەڕاستی عێراقی دەرکرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، دوای کەمتر لە دوو مانگ لە دانانی خاڵە گومرگییەکانی نێوان ھەرێم و عێراق، ١١ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ھەرێم و دەستەی گومرگی عێراق لەسەر ھەڵگرتنی سەرجەم خاڵە گومرگییەکان ڕێککەوتن.

له‌و ڕێککه‌وتنه‌دا داواکراوە خاڵە گومرکییەکانی نێوان کەرکوک ھەولێر و کەرکوک سلێمانی و دھۆک موسڵ ھەڵبگیرێن و کارمەندانی خاڵە گومرگییەکانیش لەنێو بیناکەدا نەمێنن.

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەڵێت: سەرەڕای ئەو بڕیارەی حکومەتی ناوەندیی ھاوشێوەی ڕۆژانی دیکە خاڵە گومرگییەکانی کەرکوک سلێمانی و کەرکوک ھەولێر باجیان لە شۆفێری ئۆتۆمبیلە بارھەڵگرەکان وەرگرتووە و بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە؛ دەشڵێت: جێبەجێیکردنی بڕیارێکی وا بە سستی بەڕێوەدەچێت چونکە کەسانێکی زۆر تێیدا سوودمەندن و نایانەوێت لەدەستیان بچێت.

پاش دەرکردنی ئەو بڕیارەی حکومەتی ناوەندیی بەشێک لە شۆفێرانی ئۆتۆمبیلە بارھەڵگرەکان دەڵێن لە ئێستادا لە خاڵە گومرگییەکان نە گومرگەکەیان لێ وەردەگرێت نە ڕێگەشیان پێ دەدرێت بچنە ناو کەرکوکەوە و گیریان داون.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا دەڵێت: بڕیارەکە لە خاڵی گومرگیی دھۆک نەینەوا جێبەجێکراوە و ھیچ باجێک وەرنەگیراوە.

بەھۆی کردنەوەی ئەو دوو خاڵە گومرگییەوە، نرخی ژمارەیەکی زۆر لە شتومەک و کاڵاکان لە ‌بازاڕەکانی کەرکوک لە سەدا ١٠ بەرزبووەوە، ئەوەش ناڕەزایی خەڵکی لێ کەوتەوە.

News Code 23445

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 2 =