پێویست بێت دۆسیەی خاشقجی دەبەینە نەتەوە یەکگرتووەکان

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند :ئەنقەرە شوێنی دۆسیه‌ی کوشتنی جەماڵ خاشقجی گرتووە و پێویست بێت دەیبەینە نەتەوە یەکگرتووەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ ئاشکرای کرد: جارێکی تر ئەو پرسیارە لە عەرەبستانی سعوودی دەکەین کە کێ فەرمانی کوشتنی خاشقجیی دەرکردووە، شوێنی شاردنەوە تەرمەکەی لە کوێیە و چ کەسانێک لە ئەو کوشتنەدا بەشداریان کردووە؟

ناوبراو بە وتنی ئەو باسە زیادی کرد: بەرپرسانی سعوودی بە تواوەتی لە شیوەی کوشتن و ڕەنجێک کە ناوبراو لە کاتی کوشتندا کێشاویە ئاگادارن.

ئەردۆغان وتیشی: دادستێنی گشتی تورکیا تەواوی زانیاری و بەڵگەگەلێک کە لە پێوەندی لە گەڵ دۆسیەی خاشقجی بە دەستی هێنابوو داویەتە سعوودییەکان بەڵام هیچ کاردانەوەیەکیان نیشان نەداوە.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە درێژەدا وتی: شاردنەوەی زانیارییەکانی پێوەندیدار بە کوشتنی خاشقجی لە لایەن گرووپی تیرۆری ناوبراوەوە، بۆ پاڵپشتی لە کەسێکە کە فەرمانی کوشتنی خاشقجیی دەرکردووە.

ئێمە شوێنی دۆسیه‌ی کوژرانی خاشقجی دەگرین و ئەگەریش پێویست بێت بۆ گوشار خستنە سەر دەزگای دادی نێودەوڵەتی لە ئەم بوارەوە دەچینە لای نەتەوە یەکگرتووەکان.

News Code 23421

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =