به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له په‌یوه‌ندییه گشتییه‌کانی جه‌هادی کشت و کاڵی کوردستان، دادوه‌ر سۆهرابی وتی: به پێی گرنگی و پێگه‌ی کشت و کاڵی بۆ ڕه‌خساندنی هه‌لی کار، هه‌نگداری ڕۆڵی زۆر باشی له ڕه‌خساندنی هه‌لی کار له کوردستاندا هه‌یه چون ناوچه‌یه‌کی کوێستانیمان هه‌یه که ده‌توانێت به ئاسانی هه‌نگوێنی تێدا به‌رهه‌م بێت و لاوانی کورد تێیدا سه‌رقاڵی کار کردن بن.
ئه‌و زیادی کرد: له ئێستادا سنه ۳۸ هه‌زار و ۸۳۳ که‌نووی هه‌نگی هه‌یه که ۳۸ هه‌زار و ۲۲ کهنوویان مۆدێڕنن و ته‌نیا ۸۱۱ که‌نووی سونه‌تی ماوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری جه‌هادی کشت و کاڵی سنه وتی: ساڵانه زیاتر له ۱۹۲ تۆن هه‌نگوینی باش له سنه به‌رهه‌م دێت. هه‌نگوینی سنه کوالێتی زۆر باشی هه‌یه و له دوای دروست کردنی مارکهیهکین که له بازاڕه جیهانییه‌کانیش به‌شداری بکات و بفرۆشرێت.
سوهرابی زیادی کرد: له سنه بێجگه له به‌رهه‌م هێنانی هه‌نگوین له دوای به‌رهه‌م هێنانی مۆم، ژله‌ی ڕیاڵ، گه‌رده‌ی گوڵ و ژه‌هری هه‌نگ بۆ ده‌رمان سازین که ئه‌مه‌ش ده‌توانێت هه‌لی کاری زۆر باش له ناوچه‌که ساز بکات.
ئه‌و له کۆتایدا وتی: له ئێستادا ساڵانه زیاتر له ۳۰ کیلۆگرام ژلی ڕیاڵی هه‌نگوین له سنه به‌رهه‌م دێت.
Your Comment