بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێرانەوە لە "النهرین"، سەرچاوەیەکی ئاسایشی عێراقی لە هێرشی پەکەکە بۆ سەر بنکەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە شەنگال هەواڵی دا و ئاشکرای کرد: شەوی رابردو ئەندامانی پەکەکە لە کاردانەوە بە داخرانی ناوەند و بارەگاگەلی سەر بە پەکەکە لە پارێزگای سلێمانی لە لایەن هێزەکانی ئاسایشەوە، هێرشیان کردۆتە سەر ناوەندێکی یەکێتی نیشتمانی لە شەنگال لە پاریزگای نەینەوا.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، هێزەکانی ئاسایشی سەر بە یەکێتی نیشتمانی بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بارەگاکانی سەر بە پەکەکەیان لە ڕانیە و قەلادزێ لە سلێمانی داخستووە.
Your Comment