به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا دوێنێ هه‌ینی له په‌ڕاوێزی کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی ۲۰ ڕایگه‌یاند: هێرشی کیمیایی تیرۆریسته‌کان بۆ سه‌ر حه‌ڵه‌ب نابێت بێ وڵام بمێنێته‌وه.
سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا له کۆبوونه‌وه‌ی گرووپی ئابووری بریکس له په‌ڕاوێزی گرووپی بیست وتی: هێرشبه‌ره‌کان له چه‌کی کیمیایی که‌ڵکیان بردووه و ئه‌مه‌ش پێشێل کردنی ئاشکرای ئاگربڕه‌که‌یه.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م جۆره جه‌نایه‌تانه‌ی تیرۆریسته‌کان نابێت بێ وڵام بمێنێته‌وه، چون ئه‌وان دیسان ئه‌م کاره دووباره ده‌که‌نه‌وه.
شایانی باسه که گرووپه تیرۆریستییه‌کان حه‌فته‌ی ڕابردوو شه‌قامی خالدییه له حه‌ڵه‌بی سووریایان به هاوه‌نی ژه‌هراوی بۆردمان کرد که به‌م هۆیه‌وه زیاتر له ۱۰۰ شارۆمه‌ندی سووری بدیندار بوون.
Your Comment