سوپای سووریا ئامادەی وەرگرتنەوەی بیره‌ نەوتەکانی دیرەزورە

سەرچاوەیەکی نزیک لە کوردەکانی سووریا بە ئاماژە بەوەی کە سوپای سووریا خۆی ئامادەی وەرگرتنەوەی چاڵە نەوتەکانی دیرەزور دەکات، ئیدعای کرد کە هاوپەیمانی ئەمریکی رێگەی ئەو کارەی پێ نادەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، شەری نێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) و داعش لە هاوێری رۆژهەڵاتی دیرەزور لە هەلومەرجێکدا درێژەی هەیە کە سەرچاوەیەکی کوردی ڕایگەیاند هاوپەیمانی ئەمریکی رێگە نادەن سوپای سووریا هەنگاو بنێتە رۆژهەڵاتی فورات.

رۆژنامەی وتەنی سووریا لە زمانی سەرچاوەیەکی سەر بە هێزەکانی هەسەدە نووسی: سوپای سووریا و هاوپەیمانانی ئامادەی هێرش بۆ سەر بیره‌ نەوتییەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لە نزیکیی دیرەزور دەبن. هاوپەیمانانی سوپای سووریا لە گوندەکانی خشام و ساڵحییە لە باکووری شاری دیرەزور جێگر بوونە تا هێرش بکەنە سەر گوندی عەزبە لە نزیکیی کێڵگەی نەوتیی کۆنیکۆ.

ئەو سەرچاوەیە کە ترس لە هێرشی تورکیای بە هۆکاری پێشڕه‌وی کەمی شەڕ لە گەڵ داعش لە هاوێری رۆژهەڵاتی دیرەزور زانی، ئیدعای کرد: هاوپەیمانی ئەمریکی رێگەی بە پێشڕەویی سوپای سووریا و هاوپەیمانانی نادەن.

ئەوە لە کاتێکدایە کە رۆژنامەی وەتەن لە درێژەی ڕاپۆرتەکەیدا ئاشکرای کردووە کە پاگەندەی شەڕی هەسەدە لە گەڵ داعش لە گەڵ ڕووداوەکانی مەیدانیدا ناخوێنێتەوە، چونکە بە گشتی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک هیچ شەڕێک لە دژی داعش ناکات و ئەوە بە هۆی فەرمانێکە کە هاوپەیمانی ئەمریکی پێی داون. ئەمریکییەکان خوازیاری لە ناوچوونی داعش نین و لەو رێگەوە دەیانەوێ داگیرکاریان لە سووریادا پاساو بدەن.

News Code 23320

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =