بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای دیداری ژمارەیەک لە دەرهێنەران، ئەکتەران و هونەرموندانی بواری فیلم و سینەما لەگەڵ ڕێبەری، ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەو بابەتانەی کە کات نەبوو پێیان بڵێت ، نووسی و بۆیانی ناردووە.
دەقی نووسراوەکانی ڕێبەری سەبارەت بە ئەرکی کۆمەڵگای هونەری لە بەرانبەر شەڕی نەرمی هەمە لایەنەی دژمن دژی وڵات بۆ کەڵک وەرگرتنی هەموو کۆمەڵگای هونەرمەندان بڵاوبووەتەوە.
ڕێبەری ڕایانگەیاندووە: شەڕی نەرمی هەمە لایەنەی دوژمن نکۆڵی لی ناکرێت بەڵام هەندێ کەس نکۆڵی لێ دەکەن و ئەمەش خۆی بەشێکە لە شەڕی نەرم. لەم شەڕەدا هونەرمەندان و خاوەن فکر وڕا وەکوو سەربازانی چەکداری شەڕی سەختن.
ڕاشیانگەیاند: هەندێ کەس کەمتەر خەمن لە بەرانبەر ڕووداوە نیشتیمانییەکاندا، هەندێکیش هاوڕێی دوژمنن؛ ئەوان ئەرکی خۆیان بەڕێوەنابەن و ئەمانیش حەز بە دوژمن دەکەن. لە هەڵسەنگاندنی هێزە چەدارەکاندا لە شەڕی سەخت، دەکرێت گوناهی ئەم دوو لایەنە لێکبدەینەوە.
جەختیشیان کرد: بەرگری لە گەورەیی ئێران، لە فەرهەنگی ئێران، لە بنەماڵەی ئێرانی لە جووڵەی بە شکۆی گەلی ئێران و .... تەنیا بە قتەدان و نووسین نییە و هونەر دەبێ بێتە گۆڕەپانەکەوە.
ئەوەشیان وت کە فیلم و دراما لەم کارەدا ڕۆڵی بەرچاوی هەیە. لە دراماکاندا باسی پرسە نیشتیمانییەکان بکەن، باسی شەهیدان، بەرەڤانی پیرۆز، شۆڕش و شێوازی ژیانی ئیسلامی ، خۆڕاگری لە بەرانبەر جەنایەتکاران ، ڕێپێوانی ئەربەعێن و.... بکەن؛ گەورەیی و سەربەخۆیی و دلێری و دەفرایەتییە زانستی و کردەییەکانی ئەم گەلە بە زمانی هونەر بڵێنەوە.
Your Comment