AP ١٣٩٧ سەرماوەز ٦ ٠٨:٣٣

سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق:

سنوورەکانی عێراق لە گەڵ سووریا تەواو کۆنتڕۆڵ کراوە

سنوورەکانی عێراق لە گەڵ سووریا تەواو کۆنتڕۆڵ کراوە

سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق ڕایگەیاند کە سنوورەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ سووریا تەواو کۆنتڕۆڵ کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، عوسمان غانمی سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق ڕایگەیاند کە سنوورەکانی ئەو وڵاتە لە گەڵ سووریا تەواو کۆنتڕۆڵ کراوە.

ڕاشیگەیاند: سوپا، هێزی گاردی سنووری و حەشدی شەعبی بە پاڵپشتیی هێزی ئاسمانی و یەکەی تۆپخانەیی بە گشتی بە سەر سنوورەکانی عێراق لە گەڵ سووریادا زاڵن. بەرگری تەنیا لە هێڵی پانتاییدا نییە و بە شێوەی هەمەلایەنە و بە هاوئاهەنگی باڵا و بە مەبەستی دابین کردنی کۆی سنوورەکانی عێراقە.

غانمی جەختی کرد: هەموو لا دڵنیا دەکەینەوە کە هێزەکانمان هەموو هەوڵی خۆیان خستۆتە گەڕ و بە کۆنتڕۆڵی تەواو بە سەر سنوورەکان، هەر جۆرە مەترسییەک پووچەڵ دەکەنەوە.

News ID 23270

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha