به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به هۆی بۆمه‌له‌رزه‌یه‌ک له ڕۆژائوای ئێران زۆربه‌ی شاره‌کانی پارێزگاکانی کوردستانیش که‌وته له‌رینه‌وه و هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵک له ماڵه‌کانی خۆیان بێنه ده‌ره‌وه.
سه‌رۆکی کۆنترۆڵی قه‌یران له کوردستان له‌مباره‌وه به ئاژانسی مێهر وتی: تاکوو ئێستا هیچ هه‌واڵێک سه‌باره‌ت به زیانی بۆمه‌له‌رزه‌که‌ی دوێنێ شه‌و ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ئاڕتیکار ئێقباڵ ئاماژه‌ی به ئاماده‌یی ناوه‌نده ئیدارییه‌کان بۆ خزمه‌تگوزاری به خه‌ڵک له کاتی پێویستدا کرد و زیادی کرد: هه‌ر دوێنێ شه‌و له پارێزگای کوردستان کۆبوونه‌وه‌ی کۆنترۆڵی قه‌یران به‌ڕێوه چوو که تێیدا هه‌موو ئاماده کارییه‌کان بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به خه‌ڵک ئه‌نجام بووه.
Your Comment