به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، شه‌وی ڕابردوو کاتژمێر ۸ و ۷ خوله‌ک بوومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز له سه‌رپێڵ زه‌هاو روویدا که گوڕه‌که‌ی ۶.۳ ڕیشته‌ر و قووڵایی ڕوودانه‌که‌ی ۷کیلۆمهتر بووه.
هه‌روه‌ها شه‌وی ڕابردوو ۸ جار زه‌وین به بوومه‌له‌رزه‌ی زیاتر له ۴ ڕیشته‌ر سه‌رپێڵ زه‌هاو و قه‌سرشیرینی له‌راندووه‌ته‌وه.
به‌هێزی بوومه‌له‌رزه‌که ئه‌وه‌نده زۆر بووه که پارێزگاکانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات، کوردستان، هه‌مه‌دان و لورستان هه‌ستیان پێکردووه و خه‌ڵک ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێهێشتووه و هاتوونه‌ته ناو شه‌قامه‌کان.
به گوێره‌ی دوایین زانیارییه‌کان به هۆی بوومه‌له‌رزه‌که‌وه زیاتر له ۵۵۰ که‌س له کرماشان بریندار بوونه و براونه‌ته نه‌خۆشخانه.
هێشتا هیچ هه‌واڵێک له خه‌ساره‌کانی ئه‌م بوومه‌له‌رزه بڵاونه‌بووه‌ته‌وه.
به هۆی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌وه له سلێمانی ۲ که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له ۱۰۰ که‌سیش له‌و ده‌ڤه‌ره براونه‌ته نه‌خۆش خانه.
Your Comment