AP ١٣٩٧ سەرماوەز ١ ١٥:٤٣

لە ناڕەزایەتی بە کوژرانی خاشقجی؛

دانمارک هەناردە کردنی چەک بۆ عەرەبستانی ڕاگرت

دانمارک هەناردە کردنی چەک بۆ عەرەبستانی ڕاگرت

دەوڵەتی کۆپێنهاگ دوای برلین، لە ناڕەزایەتی بە کوژرانی خاشقجی، هەناردە کردنی چەک و چۆڵ بۆ عەرەبستانی ڕاگرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، دانمارک هەناردە کردنی چەک و چۆڵ بۆ عەرەبستانی سعوودیی لە ناڕەزایەتی بە کوژرانی جەماڵ خاشقجی ڕۆژنامەڤانە سعوودییەکە ڕاگرتووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر پیتر ئالتمایر وەزیری ئابووری ئەڵمانیا، هەموو ئەندامانی یەکێتی ئەورووپای بە شوێن کەوتنی کارەکەی برلین لە سەر ڕاگرتنی هەناردە کردنی چەک بۆ ڕیاز بانگهێشت کردبوو.

News ID 23191

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha